Surah 16 An-Nahl — Ayah 96
96
مَا عِندَكُمْ يَنفَدُ ۖ وَمَا عِندَ ٱللَّهِ بَاقٍۢ ۗ وَلَنَجْزِيَنَّ ٱلَّذِينَ صَبَرُوٓا۟ أَجْرَهُم بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا۟ يَعْمَلُونَ
ئه‌وه‌ی لای ئێوه‌یه و به ئێوه به‌خشراوه، ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی لای خوایه‌و (له پێناوی ئه‌ودا ده‌یبه‌خشن) هه‌ر ده‌مێنێته‌وه، (که پاداشتی به‌هه‌شتی به‌رین و نه‌بڕاوه‌یه) سوێند به خوا بێگومان پاداشتی ئه‌وانه‌ی که خۆگرو ئارامگر بوون به‌جوانتر ده‌ده‌ینه‌وه له‌وه‌ی که ئه‌وان ده‌یانکرد.
mā ʿindakum yanfadu wamā ʿinda l-lahi bāqin walanajziyanna alladhīna ṣabarū ajrahum bi-aḥsani mā kānū yaʿmalūna
Word by word
- مَا mā Whatever
- عِندَكُمْ ʿindakum (is) with you
- يَنفَدُ ۖ yanfadu will be exhausted
- وَمَا wamā and whatever
- عِندَ ʿinda (is) with
- ٱللَّهِ l-lahi Allah
- بَاقٍۢ ۗ bāqin (will) be remaining
- وَلَنَجْزِيَنَّ walanajziyanna And surely We will pay
- ٱلَّذِينَ alladhīna those who
- صَبَرُوٓا۟ ṣabarū (are) patient
- أَجْرَهُم ajrahum their reward
- بِأَحْسَنِ bi-aḥsani to (the) best
- مَا mā (of) what
- كَانُوا۟ kānū they used (to)
- يَعْمَلُونَ yaʿmalūna do
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ مَا عِنْدَكُمْ يَنْفَدُ ] ئه‌وه‌ی كه ئێوه هه‌تانه چه‌ندێك زۆر بێ هه‌ر كۆتایی دێت [ وَمَا عِنْدَ اللَّهِ بَاقٍ ] به‌ڵام ئه‌و پاداشته‌ی لای خوای گه‌وره‌یه له به‌هه‌شتدا هه‌ر ئه‌مێنێته‌وه‌و كۆتایی نایات و هه‌میشه‌ییه [ وَلَنَجْزِيَنَّ الَّذِينَ صَبَرُوا أَجْرَهُمْ بِأَحْسَنِ مَا كَانُوا يَعْمَلُونَ (٩٦) ] وه به دڵنیایی ئه‌و كه‌سانه‌ى كه له دونیادا ئارامیان گرتووه‌و جێگیر بوونه له‌سه‌ر عه‌هدو به‌ڵێنیان به خوای گه‌وره‌و به پێغه‌مبه‌ری خوا‌و - صلی الله علیه وسلم - به خه‌ڵكى پاداشتیان ئه‌ده‌ینه‌وه به باشترین شێواز له‌وه‌ى كه له دونیا كرده‌وه‌ی چاكیان كردووه.