Surah 64 At-Taghaabun — Ayah 1
1
يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ ۖ لَهُ ٱلْمُلْكُ وَلَهُ ٱلْحَمْدُ ۖ وَهُوَ عَلَىٰ كُلِّ شَىْءٍۢ قَدِيرٌ
ههرچی له ئاسمانهکان و ههرچی له زهویدا ههیه یادی خوا بهپاکی و بێگهردی دهکهن، دهسهڵات ههر بۆ ئهوه و ههر بۆ ئهویش سوپاس، ههر ئهویش دهسهڵاتداره بهسهر ههموو شتێکدا.
yusabbiḥu lillahi mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi lahu l-mul'ku walahu l-ḥamdu wahuwa ʿalā kulli shayin qadīrun
Word by word
- يُسَبِّحُ yusabbiḥu Glorifies
- لِلَّهِ lillahi [to] Allah
- مَا mā whatever
- فِى fī (is) in
- ٱلسَّمَـٰوَٰتِ l-samāwāti the heavens
- وَمَا wamā and whatever
- فِى fī (is) in
- ٱلْأَرْضِ ۖ l-arḍi the earth
- لَهُ lahu For Him
- ٱلْمُلْكُ l-mul'ku (is the) dominion
- وَلَهُ walahu and for Him
- ٱلْحَمْدُ ۖ l-ḥamdu (is) the praise
- وَهُوَ wahuwa And He
- عَلَىٰ ʿalā (is) on
- كُلِّ kulli every
- شَىْءٍۢ shayin thing
- قَدِيرٌ qadīrun All-Powerful
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
سوورەتی (تەغابون)
(واتە: بەكەمدانان، چونكە بەهەشتییەكان عەقڵى دۆزەخییەكان بەكەم دەزانن كە كوفریان هەڵبژاردووە بەسەر ئیماندا)
پێناسەیەكى سورەتەكە:
١- سورەتى (تەغابوون) سورەتێكى مەدەنى یە.
٢- ژمارەى ئایەتەكانى سورەتى (تەغابوون) (١٨) ئایەتە.
٣- سورەتى (تەغابوون) زنجیرەى شەست و چوارەمە لە ریزبەندى لەناو سورەتەكانى قورئانى پیرۆزدا.
٤- سورەتى (تەغابوون) لە دواى سورەتى (تەحریم) دابەزیوە.
تەوەرەكانى ئەم سورەتە:
ئەگەر چی سورەتى (تەغابوون) سورەتێكى مەدەنییە، بەڵام زۆرتر باس و تەوەرەكانى بریتین لە چارەسەر كردن و باسكردنى بابەتەكانى عەقیدەو بیروباوەڕ.
وە هەروەها باسی ئەوەمان بۆ دەكات كە خواى گەورە دروستكارى هەموو شتێكەو بەریوەبردنى ئەم گەردونە فراوان و گەورەیە هەموى لە ژێر ویست و ئیرادەى خۆیدایە.
وە باسی ئەوەمان بۆ دەكات كەوا زانستی خواى گەورە لەوپەڕى تەواویدایەو سنورى نییە، وە ئەوەى كە لە ئاسمانەكان و زەویدایە دەیزانێت و هیچ شتێكى لێ شاراوەو نادیار نییە.
جگە لەوانەش باسی وەرگرتنەوەى پاداشت و سزا دەكات لە رۆژى دواییدا، وە خواى گەورە عەدل و دادگەرى هەیە لە حوكمەكانیداو زوڵم و ستەمى لەسەر نەفسی خۆی حەرام كردوە.
بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ
[ يُسَبِّحُ لِلَّهِ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ ] هەرچی لە ئاسمانەكان و زەوییەكان هەیە لە فریشتەو جنی و مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەو گیانەوەرو بێگیانەكان هەموویان خوای گەورە بە پاك ڕائەگرن لە هەموو كەموكوڕییەك, وە زیكرو عیبادەتی خوای گەورە ئەكەن [ لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ ] موڵكى ئاسمانەكان و زەویەكان هەمووی تەنها هی خوای گەورەیەو بە تاك و تەنها خۆى هەڵسوكەوتى تێدا دەكات، وە هەر خوای گەورە شایەنی حەمدو سەناو ستایشە [ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ (١) ] وە خوای گەورە تواناو دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێكدا هەیە .