Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 17 Al-Israa — Ayah 51

سُورَةُ الإِسۡرَاءِ · Meccan · Burhan Muhammad-Amin

51

أَوْ خَلْقًۭا مِّمَّا يَكْبُرُ فِى صُدُورِكُمْ ۚ فَسَيَقُولُونَ مَن يُعِيدُنَا ۖ قُلِ ٱلَّذِى فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍۢ ۚ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ وَيَقُولُونَ مَتَىٰ هُوَ ۖ قُلْ عَسَىٰٓ أَن يَكُونَ قَرِيبًۭا

یان هه‌ر شتێك و هه‌ر دروستکراوێك که زۆر سه‌خت و گرنگ و گه‌وره‌یه له بیرو هۆشتاندا، ئه‌وسا ئه‌وانه (به سه‌رسامیه‌وه‌) ده‌ڵێن: ده‌ی باشه‌، کێ زیندوومان ده‌کاته‌وه‌؟ بڵێ: ئه‌و زاته‌ی که یه‌که‌مجار به‌دیهێناون (زۆر لای ئاسانه زیندووتان بکاته‌وه‌)، ئه‌وسا سه‌ریان شۆڕده‌که‌نه‌وه بۆ لات و سه‌ر باده‌ده‌ن و ده‌ڵێن: ئه‌وه که‌ی زیندوو ده‌کرێینه‌وه‌؟ که‌ی قیامه‌ت به‌رپا ده‌بێت؟ پێیان بڵێ: دوور نیه‌و له‌وانه‌یه به‌م نزیکانه پێش بێت.

aw khalqan mimmā yakburu fī ṣudūrikum fasayaqūlūna man yuʿīdunā quli alladhī faṭarakum awwala marratin fasayun'ghiḍūna ilayka ruūsahum wayaqūlūna matā huwa qul ʿasā an yakūna qarīban

Word by word

  • أَوْ aw Or
  • خَلْقًۭا khalqan a creation
  • مِّمَّا mimmā of what
  • يَكْبُرُ yakburu (is) great
  • فِى fī in
  • صُدُورِكُمْ ۚ ṣudūrikum your breasts
  • فَسَيَقُولُونَ fasayaqūlūna Then they will say
  • مَن man Who
  • يُعِيدُنَا ۖ yuʿīdunā will restore us
  • قُلِ quli Say
  • ٱلَّذِى alladhī He Who
  • فَطَرَكُمْ faṭarakum created you
  • أَوَّلَ awwala (the) first
  • مَرَّةٍۢ ۚ marratin time
  • فَسَيُنْغِضُونَ fasayun'ghiḍūna Then they will shake
  • إِلَيْكَ ilayka at you
  • رُءُوسَهُمْ ruūsahum their heads
  • وَيَقُولُونَ wayaqūlūna and they say
  • مَتَىٰ matā When (will)
  • هُوَ ۖ huwa it (be)
  • قُلْ qul Say
  • عَسَىٰٓ ʿasā Perhaps
  • أَن an that
  • يَكُونَ yakūna (it) will be
  • قَرِيبًۭا qarīban soon
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ أَوْ خَلْقًا مِمَّا يَكْبُرُ فِي صُدُورِكُمْ ] یان هه‌ر دروستكراوێكی تر كه‌ له‌لای ئێوه‌ چه‌ندێك گه‌وره‌ بێ له‌ به‌ردو ئاسنیش گه‌وره‌ترو به‌هێزتر بێت وه‌كو ئاسمان و زه‌وى و شاخه‌كان خوای گه‌وره‌ هه‌ر زیندووی ده‌كردنه‌وه‌ [ فَسَيَقُولُونَ مَنْ يُعِيدُنَا ] ئه‌ڵێن: كێیه‌ سه‌رله‌نوێ ئه‌مانگه‌ڕێنێته‌وه‌و دروستمان ئه‌كاته‌وه‌ [ قُلِ الَّذِي فَطَرَكُمْ أَوَّلَ مَرَّةٍ ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌و خوایه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا یه‌كه‌مجار دروستی كردن هه‌ر ئه‌وه‌ ئه‌تانگه‌ڕێنێته‌وه‌و دروست و زیندووتان ئه‌كاته‌وه‌ [ فَسَيُنْغِضُونَ إِلَيْكَ رُءُوسَهُمْ ] ئه‌وان وه‌كو گاڵته‌ پێ كردن سه‌ریان ئه‌جوولێننه‌وه‌ [ وَيَقُولُونَ مَتَى هُوَ ] وه‌ ئه‌ڵێن: ئه‌مه‌ كه‌یه‌و كه‌ی زیندوو ئه‌كرێینه‌وه‌؟ [ قُلْ عَسَى أَنْ يَكُونَ قَرِيبًا (٥١) ] ئه‌ی محمد - صلى الله عليه وسلم - بڵێ: له‌وانه‌یه‌ نزیك بێ، چونكه‌ هه‌ر شتێك ڕووبدات ئه‌وا نزیكه‌.