Surah 60 Al-Mumtahana — Ayah 7
7
۞ عَسَى ٱللَّهُ أَن يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ ٱلَّذِينَ عَادَيْتُم مِّنْهُم مَّوَدَّةًۭ ۚ وَٱللَّهُ قَدِيرٌۭ ۚ وَٱللَّهُ غَفُورٌۭ رَّحِيمٌۭ
نزیکه خوا خۆشه‌ویستی و سۆز به‌رپا بکات له نێوان ئێوه و ئه‌وانه‌دا که دوژمنایه‌تیتان له‌گه‌ڵ کردن له‌وان و هه‌ندێکیان باوه‌ڕ بهێنن، هه‌میشه خوا به ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر ئه‌و خوایه‌ش لێخۆش‌بوو میهره‌بانه چاوپۆشی له ڕابوردوو ده‌کات.
ʿasā l-lahu an yajʿala baynakum wabayna alladhīna ʿādaytum min'hum mawaddatan wal-lahu qadīrun wal-lahu ghafūrun raḥīmun
Word by word
- ۞ عَسَى ʿasā Perhaps
- ٱللَّهُ l-lahu Allah
- أَن an [that]
- يَجْعَلَ yajʿala will put
- بَيْنَكُمْ baynakum between you
- وَبَيْنَ wabayna and between
- ٱلَّذِينَ alladhīna those (to) whom
- عَادَيْتُم ʿādaytum you have been enemies
- مِّنْهُم min'hum among them
- مَّوَدَّةًۭ ۚ mawaddatan love
- وَٱللَّهُ wal-lahu And Allah
- قَدِيرٌۭ ۚ qadīrun (is) All-Powerful
- وَٱللَّهُ wal-lahu And Allah
- غَفُورٌۭ ghafūrun (is) Oft-Forgiving
- رَّحِيمٌۭ raḥīmun Most Merciful
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ عَسَى اللَّهُ أَنْ يَجْعَلَ بَيْنَكُمْ وَبَيْنَ الَّذِينَ عَادَيْتُمْ مِنْهُمْ مَوَدَّةً ] بە دڵنیایى خوای گەورە ڕۆژێك لە ڕۆژان خۆشەویستی دەخاتە نێوانی ئێوەو ئەوانەی كە دژایەتیتان كردوون لە كافران بەوەی كە ئەوان موسڵمان دەبن، وەكو لە فەتحی مەككەدا خەڵكێكی زۆر موسڵمان بوو, پێشتر دوژمنی پێغەمبەری خوا بوون صلى الله علیه وسلم دواتر بوون بە خۆشەویستی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم ، (موقاتیل) ئەفەرمێ: لەسەر (ئەبو سوفیان) دابەزیوە كە موسڵمان بووەو یەكەم كەس بووە كە جەنگی هەڵگەڕاوەكانی كردووە, وە (ئوم حەبیبەی كچی) بە پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم بەخشیووە, وە (موعاویەی) كوڕیشی بووە بە نووسەری وەحی پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم [ وَاللَّهُ قَدِيرٌ ] وە خوای گەورە زۆر توانا‌و دەسەڵاتی بەسەر هەموو شتێك‌دا هەیە [ وَاللَّهُ غَفُورٌ رَحِيمٌ (٧) ] وە خوای گەورە زۆر لێخۆش‌بوو و بەڕەحم و بەزەییە .