Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 4 An-Nisaa — Ayah 162

سُورَةُ النِّسَاءِ · Medinan · Burhan Muhammad-Amin

162

لَّٰكِنِ ٱلرَّٰسِخُونَ فِى ٱلْعِلْمِ مِنْهُمْ وَٱلْمُؤْمِنُونَ يُؤْمِنُونَ بِمَآ أُنزِلَ إِلَيْكَ وَمَآ أُنزِلَ مِن قَبْلِكَ ۚ وَٱلْمُقِيمِينَ ٱلصَّلَوٰةَ ۚ وَٱلْمُؤْتُونَ ٱلزَّكَوٰةَ وَٱلْمُؤْمِنُونَ بِٱللَّهِ وَٱلْيَوْمِ ٱلْءَاخِرِ أُو۟لَٰٓئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا

به‌ڵام ئه‌وانه‌یان که له زانستی و زانیاریدا ڕۆچوون، هه‌روه‌ها ئیمانداران (له‌وانیش و له‌ئێمه‌یش)، باوه‌ڕ ده‌هێنن به‌وه‌ی بۆ تۆ ڕه‌وانه‌کراوه و به‌وه‌ش پێش تۆ ڕه‌وانه کراوه‌، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که به‌چاکی نوێژه‌کانیان به‌دروشمه‌کانه‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و زه‌کاتیش ده‌ده‌ن، باوه‌ڕیشیان به‌خواو به‌رۆژی دوایی هه‌یه‌، ئا ئه‌وانه له ئاینده‌یه‌کی نزیکدا پاداشتی گه‌وره‌و بێ سنووریان ده‌ده‌ینه‌وه‌.

lākini l-rāsikhūna fī l-ʿil'mi min'hum wal-mu'minūna yu'minūna bimā unzila ilayka wamā unzila min qablika wal-muqīmīna l-ṣalata wal-mu'tūna l-zakata wal-mu'minūna bil-lahi wal-yawmi l-ākhiri ulāika sanu'tīhim ajran ʿaẓīman

Word by word

  • لَّـٰكِنِ lākini But
  • ٱلرَّٰسِخُونَ l-rāsikhūna the ones who are firm
  • فِى fī in
  • ٱلْعِلْمِ l-ʿil'mi the knowledge
  • مِنْهُمْ min'hum among them
  • وَٱلْمُؤْمِنُونَ wal-mu'minūna and the believers
  • يُؤْمِنُونَ yu'minūna believe
  • بِمَآ bimā in what
  • أُنزِلَ unzila (is) revealed
  • إِلَيْكَ ilayka to you
  • وَمَآ wamā and what
  • أُنزِلَ unzila was revealed
  • مِن min from
  • قَبْلِكَ ۚ qablika before you
  • وَٱلْمُقِيمِينَ wal-muqīmīna And the ones who establish
  • ٱلصَّلَوٰةَ ۚ l-ṣalata the prayer
  • وَٱلْمُؤْتُونَ wal-mu'tūna and the ones who give
  • ٱلزَّكَوٰةَ l-zakata the zakah
  • وَٱلْمُؤْمِنُونَ wal-mu'minūna and the ones who believe
  • بِٱللَّهِ bil-lahi in Allah
  • وَٱلْيَوْمِ wal-yawmi and the Day
  • ٱلْـَٔاخِرِ l-ākhiri the Last
  • أُو۟لَـٰٓئِكَ ulāika those
  • سَنُؤْتِيهِمْ sanu'tīhim We will give them
  • أَجْرًا ajran a reward
  • عَظِيمًا ʿaẓīman great
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ لَكِنِ الرَّاسِخُونَ فِي الْعِلْمِ مِنْهُمْ ] به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه‌ له‌ زانیاریدا زۆر دامه‌زراو و جێگیرو چه‌سپاون [ وَالْمُؤْمِنُونَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ ئیمانیان هێنا له‌ جوله‌كه‌ وه‌كو (عبدالله¬ى كوڕى سه‌لام) و (سه‌عله‌به‌ى كوڕى سه‌عید) و (زه‌یدى كوڕى سه‌عید) و (ئه‌سه‌دى كوڕى عوبێد) [ يُؤْمِنُونَ بِمَا أُنْزِلَ إِلَيْكَ ] ئیمانیان به‌و قورئانه‌ هه‌یه‌ كه‌ بۆ سه‌ر تۆ دابه‌زیووه‌ [ وَمَا أُنْزِلَ مِنْ قَبْلِكَ ] وه‌ ئیمانیان به‌هه‌موو ئه‌و كتێبانه‌ هه‌یه‌ كه‌ له‌ پێش تۆ بۆ پێغه‌مبه‌رانی تر دابه‌زیووه‌ [ وَالْمُقِيمِينَ الصَّلَاةَ ] وه‌ ئه‌وانه‌ی كه‌ نوێژه‌كانیان ئه‌كه‌ن [ وَالْمُؤْتُونَ الزَّكَاةَ ] وه‌ زه‌كاتی ماڵه‌كانیان ئه‌ده‌ن، یان ده‌رونى خۆیان پاك ده‌كه‌نه‌وه‌ [ وَالْمُؤْمِنُونَ بِاللَّهِ وَالْيَوْمِ الْآخِرِ ] وه‌ ئیمان به‌خواو به‌ڕۆژی دوایی ئه‌هێنن [ أُولَئِكَ سَنُؤْتِيهِمْ أَجْرًا عَظِيمًا (١٦٢) ] ئه‌مانه‌ ئه‌جرو پاداشتێكی زۆر گه‌وره‌یان ئه‌ده‌ینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شت.