Surah 34 Saba — Ayah 10
10
۞ وَلَقَدْ ءَاتَيْنَا دَاوُۥدَ مِنَّا فَضْلًۭا ۖ يَٰجِبَالُ أَوِّبِى مَعَهُۥ وَٱلطَّيْرَ ۖ وَأَلَنَّا لَهُ ٱلْحَدِيدَ
(ئێمه) ڕێزێك و بایه‌خێکی زۆرمان به‌خشیوه به داود (فه‌رمانمان داوه که): ئه‌ی کێوه‌کان و باڵنده‌کان (ته‌سبیحات و سرودی ستایشی) له‌گه‌ڵدا بڵێنه‌وه، هه‌روه‌ها ئاسنیشمان بۆ نه‌رم کردووه (وه‌کو (معجزة)یه‌ك تا پێداویستیه‌کانی به ئاسانی لێ دروست بکات).
walaqad ātaynā dāwūda minnā faḍlan yājibālu awwibī maʿahu wal-ṭayra wa-alannā lahu l-ḥadīda
Word by word
- ۞ وَلَقَدْ walaqad And certainly
- ءَاتَيْنَا ātaynā We gave
- دَاوُۥدَ dāwūda Dawood
- مِنَّا minnā from Us
- فَضْلًۭا ۖ faḍlan Bounty
- يَـٰجِبَالُ yājibālu O mountains
- أَوِّبِى awwibī Repeat praises
- مَعَهُۥ maʿahu with him
- وَٱلطَّيْرَ ۖ wal-ṭayra and the birds
- وَأَلَنَّا wa-alannā And We made pliable
- لَهُ lahu for him
- ٱلْحَدِيدَ l-ḥadīda [the] iron
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{هەندێك لە فەزڵ و بەخششەكانی خوای گەورە بۆ داود پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -}
[ وَلَقَدْ آتَيْنَا دَاوُودَ مِنَّا فَضْلًا ] وه به‌دڵنیایی ئێمه فه‌زڵ و چاكه‌ی خۆمان به داود پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - به‌خشی كه پێغه‌مبه‌رایه‌تی و (زه‌بور)و موڵك و سه‌ربازو ده‌نگخۆشى و ئه‌م شتانه‌ی تریش بووه كه ئێستا باسی ئه‌كه‌ین [ يَا جِبَالُ أَوِّبِي مَعَهُ وَالطَّيْرَ ] خوای گه‌وره فه‌رمووی: ئه‌ی شاخه‌كان و باڵنده‌كان له‌گه‌ڵ داود پێغه‌مبه‌ردا - صلی الله علیه وسلم - ته‌سبیحات و زیكری خوای گه‌وره بكه‌ن [ وَأَلَنَّا لَهُ الْحَدِيدَ (١٠) ] وه ئاسنیشمان بۆی نه‌رم كردبوو وه‌كو هه‌ویر به‌بێ ئه‌وه‌ی كه پێویستى به ئاگرو لێدانى چه‌كوش بێت تا به ئاسانى بۆ خۆی به‌كاری بهێنێت