Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 2 Al-Baqara — Ayah 196

سُورَةُ البَقَرَةِ · Medinan · Burhan Muhammad-Amin

196

وَأَتِمُّوا۟ ٱلْحَجَّ وَٱلْعُمْرَةَ لِلَّهِ ۚ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۖ وَلَا تَحْلِقُوا۟ رُءُوسَكُمْ حَتَّىٰ يَبْلُغَ ٱلْهَدْىُ مَحِلَّهُۥ ۚ فَمَن كَانَ مِنكُم مَّرِيضًا أَوْ بِهِۦٓ أَذًۭى مِّن رَّأْسِهِۦ فَفِدْيَةٌۭ مِّن صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍۢ ۚ فَإِذَآ أَمِنتُمْ فَمَن تَمَتَّعَ بِٱلْعُمْرَةِ إِلَى ٱلْحَجِّ فَمَا ٱسْتَيْسَرَ مِنَ ٱلْهَدْىِ ۚ فَمَن لَّمْ يَجِدْ فَصِيَامُ ثَلَٰثَةِ أَيَّامٍۢ فِى ٱلْحَجِّ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ۗ تِلْكَ عَشَرَةٌۭ كَامِلَةٌۭ ۗ ذَٰلِكَ لِمَن لَّمْ يَكُنْ أَهْلُهُۥ حَاضِرِى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ ۚ وَٱتَّقُوا۟ ٱللَّهَ وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ ٱللَّهَ شَدِيدُ ٱلْعِقَابِ

حه‌ج و عه‌مره به‌چاكی و ته‌واوی بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕه‌زامه‌ندی خوا ئه‌نجام بده‌ن، جا ئه‌گه‌ر ڕێتان لێگیراو ئه‌ركه‌كانتان بۆ ئه‌نجام نه‌درا (به‌هۆی نه‌خۆشی یان هه‌ر هۆیه‌كی تر) ئه‌وه ده‌توانن ماڵاتێك بكه‌ن به‌قوربانی به‌گوێره‌ی توانا، سه‌رتان مه‌تاشن و (ئیحرام مه‌شكێنن) تا قوربانییه‌كه ئه‌نجام نه‌درێت و به‌جێی خۆی نه‌گات، جا هه‌ر كه‌سێكتان نه‌خۆش بوو یان برین و ئازارێك له سه‌ریدا هه‌بوو (پێویست بوو مووی سه‌ری یان هه‌ندێكی لاببات) با فیدیه بدات (كه بریتیه له‌وه‌ی) به‌ڕۆژوو بێت، یان خێرێك یان قوربانیه‌ك بكات، جا هه‌ر كاتێك كه له ئاسووده‌یی و ئاسایدا بوون، ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت نێوان حه‌ج و عه‌مره (ئیحرام بشكێنێت و پۆشاكی ئاسایی له‌به‌ر بكات) ده‌بێت به گوێره‌ی توانای خۆی قوربانییه‌ك بكات، ئه‌وه‌ش كه نه‌یبوو قوربانی بكات، با سێ ڕۆژ له حه‌ج به‌رۆژوو بێت و حه‌وت ڕۆژیش كه گه‌ڕانه‌وه (ناو ماڵ و حاڵی خۆیان) ئه‌وه ده‌كاته‌، ده‌، ڕۆژی ته‌واو، جا ئه‌مه بۆ ئه‌و كه‌سانه‌یه كه خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌ورو به‌ری نین، له خوا بترسن و پارێزكاربن و بزانن كه به‌ڕاستی خوا سزاو تۆڵه‌ی زۆر سه‌خته (له‌وانه‌ی كه سه‌رپێچی ده‌كه‌ن).

wa-atimmū l-ḥaja wal-ʿum'rata lillahi fa-in uḥ'ṣir'tum famā is'taysara mina l-hadyi walā taḥliqū ruūsakum ḥattā yablugha l-hadyu maḥillahu faman kāna minkum marīḍan aw bihi adhan min rasihi fafid'yatun min ṣiyāmin aw ṣadaqatin aw nusukin fa-idhā amintum faman tamattaʿa bil-ʿum'rati ilā l-ḥaji famā is'taysara mina l-hadyi faman lam yajid faṣiyāmu thalāthati ayyāmin fī l-ḥaji wasabʿatin idhā rajaʿtum til'ka ʿasharatun kāmilatun dhālika liman lam yakun ahluhu ḥāḍirī l-masjidi l-ḥarāmi wa-ittaqū l-laha wa-iʿ'lamū anna l-laha shadīdu l-ʿiqābi

Word by word

  • وَأَتِمُّوا۟ wa-atimmū And complete
  • ٱلْحَجَّ l-ḥaja the Hajj
  • وَٱلْعُمْرَةَ wal-ʿum'rata and the Umrah
  • لِلَّهِ ۚ lillahi for Allah
  • فَإِنْ fa-in And if
  • أُحْصِرْتُمْ uḥ'ṣir'tum you are held back
  • فَمَا famā then (offer) whatever
  • ٱسْتَيْسَرَ is'taysara (can be) obtained with ease
  • مِنَ mina of
  • ٱلْهَدْىِ ۖ l-hadyi the sacrificial animal
  • وَلَا walā And (do) not
  • تَحْلِقُوا۟ taḥliqū shave
  • رُءُوسَكُمْ ruūsakum your heads
  • حَتَّىٰ ḥattā until
  • يَبْلُغَ yablugha reaches
  • ٱلْهَدْىُ l-hadyu the sacrificial animal
  • مَحِلَّهُۥ ۚ maḥillahu (to) its destination
  • فَمَن faman Then whoever
  • كَانَ kāna is
  • مِنكُم minkum among you
  • مَّرِيضًا marīḍan ill
  • أَوْ aw or
  • بِهِۦٓ bihi he (has)
  • أَذًۭى adhan an ailment
  • مِّن min of
  • رَّأْسِهِۦ rasihi his head
  • فَفِدْيَةٌۭ fafid'yatun then a ransom
  • مِّن min of
  • صِيَامٍ ṣiyāmin fasting
  • أَوْ aw or
  • صَدَقَةٍ ṣadaqatin charity
  • أَوْ aw or
  • نُسُكٍۢ ۚ nusukin sacrifice
  • فَإِذَآ fa-idhā Then when
  • أَمِنتُمْ amintum you are secure
  • فَمَن faman then whoever
  • تَمَتَّعَ tamattaʿa took advantage
  • بِٱلْعُمْرَةِ bil-ʿum'rati of the Umrah
  • إِلَى ilā followed
  • ٱلْحَجِّ l-ḥaji (by) the Hajj
  • فَمَا famā then (offer) whatever
  • ٱسْتَيْسَرَ is'taysara (can be) obtained with ease
  • مِنَ mina of
  • ٱلْهَدْىِ ۚ l-hadyi the sacrificial animal
  • فَمَن faman But whoever
  • لَّمْ lam (can) not
  • يَجِدْ yajid find
  • فَصِيَامُ faṣiyāmu then a fast
  • ثَلَـٰثَةِ thalāthati (of) three
  • أَيَّامٍۢ ayyāmin days
  • فِى fī during
  • ٱلْحَجِّ l-ḥaji the Hajj
  • وَسَبْعَةٍ wasabʿatin and seven (days)
  • إِذَا idhā when
  • رَجَعْتُمْ ۗ rajaʿtum you return
  • تِلْكَ til'ka This
  • عَشَرَةٌۭ ʿasharatun (is) ten (days)
  • كَامِلَةٌۭ ۗ kāmilatun in all
  • ذَٰلِكَ dhālika That
  • لِمَن liman (is) for (the one) whose
  • لَّمْ lam not
  • يَكُنْ yakun is
  • أَهْلُهُۥ ahluhu his family
  • حَاضِرِى ḥāḍirī present
  • ٱلْمَسْجِدِ l-masjidi (near) Al-Masjid
  • ٱلْحَرَامِ ۚ l-ḥarāmi Al-Haraam
  • وَٱتَّقُوا۟ wa-ittaqū And fear
  • ٱللَّهَ l-laha Allah
  • وَٱعْلَمُوٓا۟ wa-iʿ'lamū and know
  • أَنَّ anna that
  • ٱللَّهَ l-laha Allah
  • شَدِيدُ shadīdu (is) severe
  • ٱلْعِقَابِ l-ʿiqābi (in) retribution
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{فەرمان كردن بە حەج‌و عومرە} [ وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ ] پیاوێك هاته‌ خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر صلی الله علیه وسلم وتی چۆن عومره‌ بكه‌م خوای گه‌وره‌ ئه‌م ئایه‌ته‌ی دابه‌زاند: حه‌ج و عومره‌ هه‌ردووكی به‌یه‌كه‌وه‌ ته‌واو بكه‌ن بۆ خوای گه‌وره‌ [ فَإِنْ أُحْصِرْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ڕێگریتان لێ كرا له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ به‌هۆی نه‌خۆشی یان دوژمنه‌وه‌ [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ چه‌ندێك له‌ تواناتان هه‌بوو (هه‌دی) و ئاژه‌ڵ له‌گه‌ڵ خۆتاندا به‌رن له‌ حوشترو مانگاو مه‌ڕو بزن بۆ ئه‌وه‌ی له‌ مه‌ككه‌دا سه‌ری ببڕن [ وَلَا تَحْلِقُوا رُءُوسَكُمْ حَتَّى يَبْلُغَ الْهَدْيُ مَحِلَّهُ ] وه‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ ئیحرامدان سه‌ر مه‌تاشن تا ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ ئه‌گاته‌ شوێنی خۆی [ فَمَنْ كَانَ مِنْكُمْ مَرِيضًا أَوْ بِهِ أَذًى مِنْ رَأْسِهِ فَفِدْيَةٌ مِنْ صِيَامٍ أَوْ صَدَقَةٍ أَوْ نُسُكٍ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌ ئێوه‌ نه‌خۆش بوو یان ئازاری له‌سه‌ریدا هه‌بوو وه‌ سه‌ری تاشی ئه‌وه‌ ئه‌بێ فیدیه‌یه‌ك بدات: یان سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو بێ یان شه‌ش فه‌قیر تێر بكات یان ئاژه‌ڵێك سه‌ر ئه‌بڕێ و ئه‌یكاته‌ خێر به‌ ئاره‌زووی خۆی، ئه‌م ئایه‌ته‌ له‌سه‌ر (كه‌عبی كوڕی عوجره‌) دابه‌زی [ فَإِذَا أَمِنْتُمْ ] ئه‌گه‌ر ئه‌من و ئاسایش هه‌بوو ڕێگری نه‌كران له‌ چوونه‌ ناو مه‌ككه‌ [ فَمَنْ تَمَتَّعَ بِالْعُمْرَةِ إِلَى الْحَجِّ ] هه‌ر كه‌سێك (ته‌مه‌توعی) كرد واته‌: عومره‌ی له‌ مانگه‌كانی حه‌جدا كردو له‌وێ مایه‌وه‌و ئیحرامی شكاند له‌ مه‌ككه‌و دوای ئه‌وه‌ ئیحرامی به‌سته‌وه‌ بۆ حه‌ج [ فَمَا اسْتَيْسَرَ مِنَ الْهَدْيِ ] ئه‌وه‌ بۆ ئه‌و ئیحرام شكاندنه‌ی ئه‌ویش ئاژه‌ڵێك سه‌رئه‌بڕێ [ فَمَنْ لَمْ يَجِدْ ] ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئاژه‌ڵی پێ نه‌بوو یان پاره‌ی نه‌بوو [ فَصِيَامُ ثَلَاثَةِ أَيَّامٍ فِي الْحَجِّ ] ئه‌وه‌ سێ ڕۆژ به‌ڕۆژوو ئه‌بێ له‌ كاتی حه‌جدا له‌ ڕۆژه‌كانی حه‌جدا له‌و كاته‌ی كه‌ ده‌ست ئه‌كات به‌ ئیحرام هه‌تا ڕۆژی جه‌ژنی قوربان، وه‌ ئه‌گه‌ر كاتی نه‌بوو ئه‌توانێ (أَيَّامُ التَّشْرِيق)یش دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م ڕۆژی جه‌ژنیش به‌ڕۆژوو بێت له‌وێ [ وَسَبْعَةٍ إِذَا رَجَعْتُمْ ] وه‌ حه‌وت ڕۆژیش كه‌ گه‌ڕانه‌وه‌ [ تِلْكَ عَشَرَةٌ كَامِلَةٌ ] ئه‌مه‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌س وا نه‌زانێ ئاره‌زووی خۆته‌ سێ ڕۆژ له‌وێ به‌ڕۆژوو بیت یا حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌، نه‌خێر سێ له‌وێ و حه‌وت كه‌ گه‌ڕایته‌وه‌ ئه‌كاته‌ ده‌ ڕۆژی ته‌واو [ ذَلِكَ لِمَنْ لَمْ يَكُنْ أَهْلُهُ حَاضِرِي الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ ] ئه‌مه‌ بۆ كه‌سێكه‌ كه‌ خه‌ڵكی مه‌ككه‌و ده‌وروبه‌ری مه‌ككه‌ نه‌بێ ئه‌هلی حه‌ره‌م نه‌بێ [ وَاتَّقُوا اللَّهَ وَاعْلَمُوا أَنَّ اللَّهَ شَدِيدُ الْعِقَابِ (١٩٦) ] وه‌ ته‌قوای خوای گه‌وره‌ بكه‌ن وه‌ بزانن كه‌ سزای خوای گه‌وره‌ یه‌كجار سه‌خته‌.