Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 19 Maryam — Ayah 47

سُورَةُ مَرۡيَمَ · Meccan · Burhan Muhammad-Amin

47

قَالَ سَلَٰمٌ عَلَيْكَ ۖ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّىٓ ۖ إِنَّهُۥ كَانَ بِى حَفِيًّۭا

ئیبراهیم وتی: سڵاوت لێ بێت (وا من ده‌ڕۆم) له‌مه‌ولا داوای لێخۆشبوون و (هیدایه‌تت) له په‌روه‌ردگارم بۆ ده‌خوازم، چونکه ئه‌و زاته زۆر منی خۆش ده‌وێت و ڕێزی بۆ داناوم.

qāla salāmun ʿalayka sa-astaghfiru laka rabbī innahu kāna bī ḥafiyyan

Word by word

  • قَالَ qāla He said
  • سَلَـٰمٌ salāmun Peace (be)
  • عَلَيْكَ ۖ ʿalayka on you
  • سَأَسْتَغْفِرُ sa-astaghfiru I will ask forgiveness
  • لَكَ laka for you
  • رَبِّىٓ ۖ rabbī (from) my Lord
  • إِنَّهُۥ innahu Indeed, He
  • كَانَ kāna is
  • بِى bī to me
  • حَفِيًّۭا ḥafiyyan Ever Gracious
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ قَالَ سَلَامٌ عَلَيْكَ ] ئیبراهیم - صلى الله عليه وسلم - وتی: ئه‌ی باوكه‌ سڵاوت لێ بێت و تۆ سه‌لامه‌تیت و له‌ لایه‌ن منه‌وه‌ توشى خراپه‌و ئازار نابیت له‌به‌ر رێزى باوكایه‌تى [ سَأَسْتَغْفِرُ لَكَ رَبِّي ] ئه‌بێ داوای لێ خۆشبوونت بۆ بكه‌م له‌ په‌روه‌ردگارم [ إِنَّهُ كَانَ بِي حَفِيًّا (٤٧) ] له‌به‌ر ئه‌وه‌ی خوای گه‌وره‌ زۆر چاكه‌كاره‌ له‌گه‌ڵ منداو بایه‌خم پێ ده‌دات و دوعاكانم قه‌بوڵ ده‌كات، (ئه‌مه‌ كاتێك بوو كه‌ نه‌یزانی باوكی له‌سه‌ر كوفر ئه‌مرێ و به‌كافری ئه‌مرێ دواتر لێی په‌شیمان بووه‌وه‌، چونكه‌ دروست نیه‌ داواى لێخۆشبوون بۆ كافران بكرێت).