Surah 83 Al-Mutaffifin — Ayah 15
15
كَلَّآ إِنَّهُمْ عَن رَّبِّهِمْ يَوْمَئِذٍۢ لَّمَحْجُوبُونَ
نه‌خێڕ، ڕزگاربوونیان نیه، چونکه به‌ڕاستی ئه‌و ڕۆژه به‌ربه‌ست هه‌یه له‌نێوان تاوانباران و په‌روه‌ردگاریاندا و بێ به‌ش ده‌بن له‌بینینی ئه‌و زاته.
kallā innahum ʿan rabbihim yawma-idhin lamaḥjūbūna
Word by word
- كَلَّآ kallā Nay
- إِنَّهُمْ innahum Indeed, they
- عَن ʿan from
- رَّبِّهِمْ rabbihim their Lord
- يَوْمَئِذٍۢ yawma-idhin that Day
- لَّمَحْجُوبُونَ lamaḥjūbūna surely will be partitioned
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{كافران له‌رۆژى قیامه‌ت خواى گه‌وره نابینن}
[ كَلَّا إِنَّهُمْ عَنْ رَبِّهِمْ يَوْمَئِذٍ لَمَحْجُوبُونَ (١٥) ] نه‌خێر كافران له‌و ڕۆژه‌دا له نێوان ئه‌وان و بینینی خوای گه‌وره‌دا حیجاب و په‌رده هه‌یه‌و ئه‌وان ڕێگری ئه‌كرێن له‌وه‌ی كه خوای گه‌وره ببینن، ئیمامی شافعی (ڕه‌حمه‌تی خوای گه‌وره‌ی لێ بێت) ئه‌فه‌رمووێ: (ئه‌م ئایه‌ته به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران له ڕۆژی قیامه‌تدا وه له به‌هه‌شتدا خوای گه‌وره ئه‌بینن، كه كافران بێبه‌ش ئه‌كرێن له بینینی خوای گه‌وره وه‌كو سزایه‌ك به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕداران به پێچه‌وانه‌وه خوای گه‌وره ئه‌بینن)، وه چه‌نده‌ها ئایه‌تی تر هه‌یه له‌سه‌ر بینینی خوای گه‌وره، وه فه‌رمووده‌كان له پێغه‌مبه‌ری خواوه - صلی الله علیه وسلم - موته‌واتیرن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی باوه‌ڕداران له ڕۆژی قیامه‌تدا له عه‌ره‌صاتی ساحه‌ی مه‌حشه‌رو له‌ناو به‌هه‌شتیشدا خوای گه‌وره ئه‌بینن، (خواى گه‌وره بێبه‌شمان نه‌كات له بینینى خۆى و شاد‌و كامه‌ران و به‌خته‌وه‌رمان بكات به بینینى خۆى).