Surah 81 At-Takwir — Ayah 2
2
وَإِذَا ٱلنُّجُومُ ٱنكَدَرَتْ
کاتێکیش ئه‌ستێره‌کان (له خو‌لگه‌ی خۆیان) ده‌ترازێن و ده‌ده‌ن به‌یه‌کدا.
wa-idhā l-nujūmu inkadarat
Word by word
- وَإِذَا wa-idhā And when
- ٱلنُّجُومُ l-nujūmu the stars
- ٱنكَدَرَتْ inkadarat fall, losing their luster
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ وَإِذَا النُّجُومُ انْكَدَرَتْ (٢) ] وه كاتێك كه ئه‌ستێره‌كان بڵاو ئه‌بنه‌وه‌و به‌ر ئه‌بنه‌وه‌و ڕووناكی ئه‌وانیش نامێنێ، وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌فه‌رمووێ: (خۆر‌و مانگ له ڕۆژی قیامه‌ت هه‌ردووكیان خڕ‌و لوول ئه‌كرێن وه‌كو تۆپ)، (ئوبه‌ی كوڕی كه‌عب) ئه‌فه‌رمووێ: ئه‌مانه‌ی له‌سه‌ره‌تای سووره‌تی (ته‌كویر) باسكراوه شه‌شی سه‌ره‌تایان پێش هاتنی قیامه‌ته، وه شه‌شی دواتریشیان له ڕۆژی قیامه‌تدایه، كاتێك ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا رووده‌دات خه‌ڵكى له بازاڕدان سه‌یر ئه‌كه‌ن خۆر ڕووناكی نامێنێ، وه ئه‌ستێره‌كان به‌ر ئه‌بنه‌وه‌و ڕووناكییان نامێنێ، وه شاخه‌كان هه‌ڵئه‌كه‌نرێن و وه‌كو صوفی شیكراوه به ئاسماندا ئه‌ڕۆن، وه زه‌وی ئه‌جوولێت و ئه‌هه‌ژێت، وه مرۆڤ‌و جنی هه‌موویان ئه‌ترسێن، وه حوشتره‌كان پشتگوێ ئه‌خرێن، ئه‌م شه‌ش نیشانه‌یه‌ی سه‌ره‌تا له دونیادا رووده‌دات پێش ڕۆژی قیامه‌ت، شه‌شه‌كه‌ی تریش له ڕۆژی قیامه‌تدایه.