Surah 68 Al-Qalam — Ayah 42
42
يَوْمَ يُكْشَفُ عَن سَاقٍۢ وَيُدْعَوْنَ إِلَى ٱلسُّجُودِ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ
ڕۆژێك دێت په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو شتێك لاده‌درێت و لاق ده‌رده‌که‌وێت، خوانه‌ناسان بانگ ده‌کرێن بۆ سوژده بردن، به‌ڵام ناتوانن.
yawma yuk'shafu ʿan sāqin wayud'ʿawna ilā l-sujūdi falā yastaṭīʿūna
Word by word
- يَوْمَ yawma (The) Day
- يُكْشَفُ yuk'shafu will be uncovered
- عَن ʿan from
- سَاقٍۢ sāqin the shin
- وَيُدْعَوْنَ wayud'ʿawna and they will be called
- إِلَى ilā to
- ٱلسُّجُودِ l-sujūdi prostrate
- فَلَا falā but not
- يَسْتَطِيعُونَ yastaṭīʿūna they will be able
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ يَوْمَ يُكْشَفُ عَنْ سَاقٍ وَيُدْعَوْنَ إِلَى السُّجُودِ ] ڕۆژی قیامه‌ت ڕۆژێكه كه خوای گه‌وره قاچی پیرۆزى خۆی هه‌ڵئه‌ماڵێ و ده‌ریئه‌خات و خه‌ڵكی ئه‌یبینن و بانگ ئه‌كرێن بۆ ئه‌وه‌ی كه سوجده بۆ خوای گه‌وره به‌رن كه ئه‌و ڕۆژه ڕۆژێكی زۆر سه‌خت و قورسه، (جێگیر كردنى سیفه‌تى قاچى تێدایه بۆ خواى گه‌وره كه له قاچى دروستكراوه‌كانى ناچێت و خواى گه‌وره خۆى نه‌بێت كه‌س چۆنێتێكه‌ى نازانێت، پێویسته وه‌كو خۆى باوه‌ڕمان پێی هه‌بێت به بێ نكوڵى كردن و چواندنى به سیفاتى دروستكراوه‌كان، وه به‌بێ گۆڕینى ماناكه‌ى بۆ مانایه‌كى تر، وه به‌بێ پرسیار كردن له چۆنێتیه‌كه‌ى، چۆن باوه‌ڕمان به خواى گه‌وره هه‌یه‌و نازانین چۆنه، به‌هه‌مان شێوه باوه‌ڕمان به هه‌موو سیفاته‌كانى هه‌یه كه له قورئان و سوننه‌تدا باسكراوه‌و نازانین چۆنه، چونكه قسه كردن له سیفاته‌كانى خواى گه‌وره به شێكه له قسه كردن له زاتى پیرۆزى خواى گه‌وره) [ فَلَا يَسْتَطِيعُونَ (٤٢) ] باوه‌ڕداران ئه‌وانه‌ی له دونیا سوجده‌یان بۆ خوا بردبێ به‌ڕاستگۆیی هه‌موویان له‌و كاته‌دا سوجده بۆ خوای گه‌وره ئه‌به‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه‌ی كه له دونیا بۆ ڕیاو ناوبانگ و دونیا سوجده‌یان بردبێ وه مونافیقانیش ئه‌یانه‌وێ سوجده به‌رن ناتوانن و پشتیان ڕه‌ق و وشك ئه‌بێت و ناچه‌مێته‌وه ئه‌و كاته له باوه‌ڕداران جیا ئه‌كرێنه‌وه وه‌كو پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - له چه‌نده‌ها فه‌رمووده‌دا باسى كردووه.