Surah 68 Al-Qalam — Ayah 17
17
إِنَّا بَلَوْنَٰهُمْ كَمَا بَلَوْنَآ أَصْحَٰبَ ٱلْجَنَّةِ إِذْ أَقْسَمُوا۟ لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ
به‌ڕاستی ئێمه ئه‌و خه‌ڵکه‌مان تاقی کرده‌وه هه‌روه‌ك خاوه‌نانی باخه‌که‌مان تاقیکرده‌وه، کاتێك سوێندیان خوارد بێگومان به‌یانی ده‌یچنن.
innā balawnāhum kamā balawnā aṣḥāba l-janati idh aqsamū layaṣrimunnahā muṣ'biḥīna
Word by word
- إِنَّا innā Indeed, We
- بَلَوْنَـٰهُمْ balawnāhum have tried them
- كَمَا kamā as
- بَلَوْنَآ balawnā We tried
- أَصْحَـٰبَ aṣḥāba (the) companions
- ٱلْجَنَّةِ l-janati (of) the garden
- إِذْ idh when
- أَقْسَمُوا۟ aqsamū they swore
- لَيَصْرِمُنَّهَا layaṣrimunnahā to pluck its fruit
- مُصْبِحِينَ muṣ'biḥīna (in the) morning
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{به‌سه‌رهاتى هاوه‌لآنى باخه‌كه}
[ إِنَّا بَلَوْنَاهُمْ كَمَا بَلَوْنَا أَصْحَابَ الْجَنَّةِ ] ئێمه كافرانی مه‌ككه‌مان تاقیكرده‌وه به برسێتی و نه‌بوونی كه پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - دوعای لێ كردن، هه‌روه‌كو چۆن هاوه‌ڵانی باخه‌كه‌مان تاقیكرده‌وه، هاوه‌ڵانی باخه‌كه سێ برا بوونه له دێیه‌ك بوونه ناوی (ضهروان) بووه دوو (فه‌رسه‌خ) واته: شه‌ش میل له (صه‌نعا)ی پایته‌ختی (یه‌مه‌ن)ه‌وه دوور بووه، یاخود وتراوه: له (حه‌به‌شه) بووه، ئه‌مانه باوكێكی چاكیان هه‌بووه كه باخ و بێستانی هه‌بووه كه جۆره‌ها میوه‌و به‌روبوومى هه‌بووه‌و ساڵانه كردوویه‌تی به سێ به‌شه‌وه: به‌شێكی له ڕێی خوا كردووه به خێر‌و زه‌كاتی لێداوه، به‌شێكیشی بۆ خۆی و ماڵ و منداڵی داناوه، به‌شێكیشی بۆ بنه‌تۆو و مه‌سره‌فه‌كه‌ی بۆ ساڵی داهاتوو هه‌ڵگرتووه، كه باوكیان مرد ئه‌مان وتیان: باوكمان له هه‌ڵه‌دا بووه‌و نه‌زان بووه كه ئه‌م ماڵه‌ی ئاوا لێ كردووه ئێستا به‌رهه‌مه‌كه كه‌مه وه ماڵ و منداڵمان زۆره‌و به‌شمان ناكات، ویستوویانه فه‌قیرو هه‌ژاری لێ بێبه‌ش بكه‌ن، كه ئێستا خوای گه‌وره باسی به‌سه‌رهاته‌كه‌یان ئه‌كات [ إِذْ أَقْسَمُوا لَيَصْرِمُنَّهَا مُصْبِحِينَ (١٧) ] كاتێك له دوای وه‌فاتی باوكیان سوێندیان خوارد ئه‌بێ به‌رهه‌می باخه‌كه‌مان بڕنین له به‌ره‌به‌یانی زوودا پێش ئه‌وه‌ی كه هیچ كه‌سێك ئاگاداربێ و به‌خه‌به‌ر بێ بۆ ئه‌وه‌ی فه‌قیرو هه‌ژار نه‌چێ و داوایان لێ نه‌كات.