Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 55 Ar-Rahmaan — Ayah 33

سُورَةُ الرَّحۡمَٰن · Medinan · Burhan Muhammad-Amin

33

يَٰمَعْشَرَ ٱلْجِنِّ وَٱلْإِنسِ إِنِ ٱسْتَطَعْتُمْ أَن تَنفُذُوا۟ مِنْ أَقْطَارِ ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَٱلْأَرْضِ فَٱنفُذُوا۟ ۚ لَا تَنفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَٰنٍۢ

ئه‌ی گرۆی په‌ری و ئاده‌میزاد ئه‌گه‌ر ده‌توانن به‌به‌شه‌کانی ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا ده‌رچن، ئه‌وکاره‌ئه‌نجام بده‌ن، دڵنیاش بن که‌ئه‌وکاره‌به‌هۆی ده‌زگای ماددی و توانای مه‌عنه‌ویه‌وه نه‌بێت ئه‌نجام نادرێت

yāmaʿshara l-jini wal-insi ini is'taṭaʿtum an tanfudhū min aqṭāri l-samāwāti wal-arḍi fa-unfudhū lā tanfudhūna illā bisul'ṭānin

Word by word

  • يَـٰمَعْشَرَ yāmaʿshara O assembly
  • ٱلْجِنِّ l-jini (of) the jinn
  • وَٱلْإِنسِ wal-insi and the men
  • إِنِ ini If
  • ٱسْتَطَعْتُمْ is'taṭaʿtum you are able
  • أَن an to
  • تَنفُذُوا۟ tanfudhū pass beyond
  • مِنْ min [of]
  • أَقْطَارِ aqṭāri (the) regions
  • ٱلسَّمَـٰوَٰتِ l-samāwāti (of) the heavens
  • وَٱلْأَرْضِ wal-arḍi and the earth
  • فَٱنفُذُوا۟ ۚ fa-unfudhū then pass
  • لَا lā Not
  • تَنفُذُونَ tanfudhūna you (can) pass
  • إِلَّا illā except
  • بِسُلْطَـٰنٍۢ bisul'ṭānin by authority
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ يَا مَعْشَرَ الْجِنِّ وَالْإِنْسِ إِنِ اسْتَطَعْتُمْ أَنْ تَنْفُذُوا مِنْ أَقْطَارِ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ فَانْفُذُوا لَا تَنْفُذُونَ إِلَّا بِسُلْطَانٍ (٣٣) ] ئه‌ی گرۆی جنی و مرۆڤه‌كان ئه‌گه‌ر توانیتان له‌لایه‌كانی ئاسمانه‌كان و زه‌ویه‌وه‌ ده‌ربچن و ڕابكه‌ن له‌ ترسی مردن یان له‌ ترسی ده‌سه‌ڵاتی خوای گه‌وره‌ ئه‌وه‌ بڕۆن و ڕابكه‌ن، به‌ڵام ئێوه‌ ناتوانن و توانای ڕاكردن و خۆپاراستن و ده‌رباز بوونتان نیه‌ له‌ گۆڕه‌پانى مه‌حشه‌ر ئیلا به‌ به‌ڵگه‌و تواناو فه‌رمانى خوای گه‌وره‌ نه‌بێت.