Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 49 Al-Hujuraat — Ayah 7

سُورَةُ الحُجُرَاتِ · Medinan · Burhan Muhammad-Amin

7

وَٱعْلَمُوٓا۟ أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ ٱللَّهِ ۚ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِى كَثِيرٍۢ مِّنَ ٱلْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ وَلَٰكِنَّ ٱللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ ٱلْإِيمَٰنَ وَزَيَّنَهُۥ فِى قُلُوبِكُمْ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ ٱلْكُفْرَ وَٱلْفُسُوقَ وَٱلْعِصْيَانَ ۚ أُو۟لَٰٓئِكَ هُمُ ٱلرَّٰشِدُونَ

ئێوه دڵنیابن و بزانن که‌پێغه‌مبه‌ری خوا له‌ناوتاندایه (پرس و ڕای پێ بکه‌ن) زۆر شت هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌و، به‌ڕای ئێوه‌ی بکردایه تووشی گیروگرفت و ناخۆشی ده‌بوون... به‌ڵام خوا ئیمان و باوه‌ڕی له‌لا خۆشه‌ویست کردوون و له‌دڵ و ده‌رونتاندا ڕازاندویه‌تیه‌وه... له‌و له‌یشه‌وه کوفرو بێ باوه‌ڕی وگوناهوو یاخی بوون له‌فه‌رمانی خوای لا تاڵ و ناشیرین کردوون، ئا ئه‌وانه‌هه‌ر خۆیان ڕێگه‌ی ژیری و سه‌رفرازیان گرتۆته‌به‌ر.

wa-iʿ'lamū anna fīkum rasūla l-lahi law yuṭīʿukum fī kathīrin mina l-amri laʿanittum walākinna l-laha ḥabbaba ilaykumu l-īmāna wazayyanahu fī qulūbikum wakarraha ilaykumu l-kuf'ra wal-fusūqa wal-ʿiṣ'yāna ulāika humu l-rāshidūna

Word by word

  • وَٱعْلَمُوٓا۟ wa-iʿ'lamū And know
  • أَنَّ anna that
  • فِيكُمْ fīkum among you
  • رَسُولَ rasūla (is the) Messenger of Allah
  • ٱللَّهِ ۚ l-lahi (is the) Messenger of Allah
  • لَوْ law If
  • يُطِيعُكُمْ yuṭīʿukum he were to obey you
  • فِى fī in
  • كَثِيرٍۢ kathīrin much
  • مِّنَ mina of
  • ٱلْأَمْرِ l-amri the matter
  • لَعَنِتُّمْ laʿanittum surely you would be in difficulty
  • وَلَـٰكِنَّ walākinna but
  • ٱللَّهَ l-laha Allah
  • حَبَّبَ ḥabbaba has endeared
  • إِلَيْكُمُ ilaykumu to you
  • ٱلْإِيمَـٰنَ l-īmāna the Faith
  • وَزَيَّنَهُۥ wazayyanahu and has made it pleasing
  • فِى fī in
  • قُلُوبِكُمْ qulūbikum your hearts
  • وَكَرَّهَ wakarraha and has made hateful
  • إِلَيْكُمُ ilaykumu to you
  • ٱلْكُفْرَ l-kuf'ra disbelief
  • وَٱلْفُسُوقَ wal-fusūqa and defiance
  • وَٱلْعِصْيَانَ ۚ wal-ʿiṣ'yāna and disobedience
  • أُو۟لَـٰٓئِكَ ulāika Those
  • هُمُ humu (are) they
  • ٱلرَّٰشِدُونَ l-rāshidūna the guided ones
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ وَاعْلَمُوا أَنَّ فِيكُمْ رَسُولَ اللَّهِ لَوْ يُطِيعُكُمْ فِي كَثِيرٍ مِنَ الْأَمْرِ لَعَنِتُّمْ ] وه‌ ئێوه‌ بزانن كه‌ پێغه‌مبه‌ری خواتان له‌ناودایه‌ - صلی الله علیه وسلم - رێزى بگرن و به‌ گه‌وره‌ى بزانن، ئه‌گه‌ر گوێڕایه‌ڵی ئێوه‌ بكات له‌ زۆرێك له‌ كاروباره‌كانتاندا له‌و هه‌واڵانه‌ی كه‌ پێی ئه‌ده‌ن ئه‌وه‌ تووشی بارگرانى و سه‌غڵه‌تى و ناڕه‌حه‌تی ئه‌بن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی جاری وا هه‌یه‌ هه‌واڵی نادروست ئه‌هێنن [ وَلَكِنَّ اللَّهَ حَبَّبَ إِلَيْكُمُ الْإِيمَانَ وَزَيَّنَهُ فِي قُلُوبِكُمْ ] به‌ڵام خوای گه‌وره‌ ئیمانی له‌لا خۆشه‌ویست كردوون و ڕازاندوویه‌تیه‌وه‌ له‌ دڵتاندا [ وَكَرَّهَ إِلَيْكُمُ الْكُفْرَ وَالْفُسُوقَ وَالْعِصْيَانَ ] وه‌ كوفرو له‌ڕێ ده‌رچوون و سه‌رپێچی و تاوانیشی له‌لا بێزێندراو كردوون [ أُولَئِكَ هُمُ الرَّاشِدُونَ (٧) ] ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ئه‌م سیفه‌تانه‌یان تیابێ ئه‌وانه‌ له‌سه‌ر ڕێگای ڕاستن.