Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 48 Al-Fath — Ayah 11

سُورَةُ الفَتۡحِ · Medinan · Burhan Muhammad-Amin

11

سَيَقُولُ لَكَ ٱلْمُخَلَّفُونَ مِنَ ٱلْأَعْرَابِ شَغَلَتْنَآ أَمْوَٰلُنَا وَأَهْلُونَا فَٱسْتَغْفِرْ لَنَا ۚ يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِم مَّا لَيْسَ فِى قُلُوبِهِمْ ۚ قُلْ فَمَن يَمْلِكُ لَكُم مِّنَ ٱللَّهِ شَيْـًٔا إِنْ أَرَادَ بِكُمْ ضَرًّا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ نَفْعًۢا ۚ بَلْ كَانَ ٱللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًۢا

ئه‌و عه‌ره‌به‌کۆچه‌رییانه‌ی له‌رێکه‌وتنه‌که‌ی حوده‌یبیه به‌جێمان و به‌شداریان نه‌کرد کاتێک زانیان ئێوه به‌ره‌و غه‌زای خه‌یبه‌ر ده‌ڕۆن که‌خوا به‌ڵێنی سه‌رکه‌وتن و ده‌سکه‌وته‌کانی جه‌نگی پێدابوون دێن بۆلات و ده‌ڵێن: ماڵ و منداڵمان ئێمه‌ی سه‌رقاڵ و خه‌ریک کرد و کاتمان نه‌بوو بێین له‌گه‌ڵتان، له‌به‌ر ئه‌وه‌داوای لێخۆش بوونمان بۆ بکه‌ن لای خوا، ئه‌وه‌ی به‌زمان ده‌یڵێین له‌دڵیاندا نی یه‌، پێیان بڵێ: باشه‌، کێ ده‌توانێت به‌ری ده‌سه‌ڵاتی خوا بگرێت، ئه‌گه‌ر بیه‌وێت زیانێکتان پێ بگه‌یه‌نێت یان سوودو قازانجێکتان بۆ پێش بهێنێت، خۆ خوا به‌ته‌واوی به‌ئاگایه له‌کاروکرده‌وه‌کانتان.

sayaqūlu laka l-mukhalafūna mina l-aʿrābi shaghalatnā amwālunā wa-ahlūnā fa-is'taghfir lanā yaqūlūna bi-alsinatihim mā laysa fī qulūbihim qul faman yamliku lakum mina l-lahi shayan in arāda bikum ḍarran aw arāda bikum nafʿan bal kāna l-lahu bimā taʿmalūna khabīran

Word by word

  • سَيَقُولُ sayaqūlu Will say
  • لَكَ laka to you
  • ٱلْمُخَلَّفُونَ l-mukhalafūna those who remained behind
  • مِنَ mina of
  • ٱلْأَعْرَابِ l-aʿrābi the Bedouins
  • شَغَلَتْنَآ shaghalatnā Kept us busy
  • أَمْوَٰلُنَا amwālunā our properties
  • وَأَهْلُونَا wa-ahlūnā and our families
  • فَٱسْتَغْفِرْ fa-is'taghfir so ask forgiveness
  • لَنَا ۚ lanā for us
  • يَقُولُونَ yaqūlūna They say
  • بِأَلْسِنَتِهِم bi-alsinatihim with their tongues
  • مَّا mā what
  • لَيْسَ laysa is not
  • فِى fī in
  • قُلُوبِهِمْ ۚ qulūbihim their hearts
  • قُلْ qul Say
  • فَمَن faman Then who
  • يَمْلِكُ yamliku has power
  • لَكُم lakum for you
  • مِّنَ mina against
  • ٱللَّهِ l-lahi Allah
  • شَيْـًٔا shayan (in) anything
  • إِنْ in if
  • أَرَادَ arāda He intends
  • بِكُمْ bikum for you
  • ضَرًّا ḍarran harm
  • أَوْ aw or
  • أَرَادَ arāda He intends
  • بِكُمْ bikum for you
  • نَفْعًۢا ۚ nafʿan a benefit
  • بَلْ bal Nay
  • كَانَ kāna is
  • ٱللَّهُ l-lahu Allah
  • بِمَا bimā of what
  • تَعْمَلُونَ taʿmalūna you do
  • خَبِيرًۢا khabīran All-Aware
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ سَيَقُولُ لَكَ الْمُخَلَّفُونَ مِنَ الْأَعْرَابِ شَغَلَتْنَا أَمْوَالُنَا وَأَهْلُونَا ] هه‌ندێك له‌ ده‌شتنشینه‌كان دوا كه‌وتن له‌ غه‌زاكه‌و وتیان: ئێمه‌ ماڵ و منداڵمان سه‌رقاڵیان كردین له‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵتدا بێین و كه‌س نه‌بوو سه‌رپه‌رشتییان بكات [ فَاسْتَغْفِرْ لَنَا ] ئه‌ڵێن: ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر - صلی الله علیه وسلم - داوای لێخۆشبوونمان بۆ بكه‌ له‌ خوای گه‌وره‌ [ يَقُولُونَ بِأَلْسِنَتِهِمْ مَا لَيْسَ فِي قُلُوبِهِمْ ] به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ ده‌م ئه‌یڵێن له‌ دڵیاندا نیه‌، وه‌كو مونافیقانن [ قُلْ فَمَنْ يَمْلِكُ لَكُمْ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا إِنْ أَرَادَ بِكُمْ ضَرًّا أَوْ أَرَادَ بِكُمْ نَفْعًا ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - پێیان بڵێ: ئه‌گه‌ر خوای گه‌وره‌ بیه‌وێ تووشی زیانێك یاخود بیه‌وێ تووشی سوودێكتان بكات، كێ هه‌یه‌ بتوانێت شتێكتان بۆ بكات و بتانپارێزێت، واته‌: هه‌موو شتێك به‌ده‌ست خوای گه‌وره‌یه‌ [ بَلْ كَانَ اللَّهُ بِمَا تَعْمَلُونَ خَبِيرًا (١١) ] به‌ڵكو خوای گه‌وره‌ زۆر زانیارییه‌كی وردی به‌ كرده‌وه‌كانی ئێوه‌ هه‌یه‌ وه‌ ئه‌زانێ بۆچی دواكه‌وتوونه‌.