Surah 45 Al-Jaathiya — Ayah 13
13
وَسَخَّرَ لَكُم مَّا فِى ٱلسَّمَٰوَٰتِ وَمَا فِى ٱلْأَرْضِ جَمِيعًۭا مِّنْهُ ۚ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَٰتٍۢ لِّقَوْمٍۢ يَتَفَكَّرُونَ
هه‌رچی له ئاسمانه‌کان و زه‌ویدا هه‌یه بۆ ئێوه‌ی ڕام هێناوه، بۆ خزمه‌تگوزاری ئێوه فه‌راهه‌می هێناوه، هه‌موویشی تێکڕا به‌خششن له‌لایه‌ن ئه‌و زاته‌وه، به‌ڕاستی ئا له‌و به‌خشش و دیاردانه‌دا به‌ڵگه و نیشانه‌ی زۆرهه‌ن بۆ که‌سانێك که بیربکه‌نه‌وه و تێفکرن.
wasakhara lakum mā fī l-samāwāti wamā fī l-arḍi jamīʿan min'hu inna fī dhālika laāyātin liqawmin yatafakkarūna
Word by word
- وَسَخَّرَ wasakhara And He has subjected
- لَكُم lakum to you
- مَّا mā whatever
- فِى fī (is) in
- ٱلسَّمَـٰوَٰتِ l-samāwāti the heavens
- وَمَا wamā and whatever
- فِى fī (is) in
- ٱلْأَرْضِ l-arḍi the earth
- جَمِيعًۭا jamīʿan all
- مِّنْهُ ۚ min'hu from Him
- إِنَّ inna Indeed
- فِى fī in
- ذَٰلِكَ dhālika that
- لَـَٔايَـٰتٍۢ laāyātin surely are Signs
- لِّقَوْمٍۢ liqawmin for a people
- يَتَفَكَّرُونَ yatafakkarūna who give thought
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ وَسَخَّرَ لَكُمْ مَا فِي السَّمَاوَاتِ وَمَا فِي الْأَرْضِ جَمِيعًا مِنْهُ ] وە هەرچی لە ئاسمانەكان و زەویەكاندا هەیە خوای گەورە هەمووی بۆ ئێوە ژێربار كردووەو لەخزمەتی ئێوەدایە وەكو خۆر‌و مانگ و ئەستێرەكان و باو باران و شاخ و دەریاو دانەوێڵەو ڕووەك، وە هەمووى تەنها لەلایەن خواى گەورەوەیەو شەریكى نییە [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (١٣) ] بە دڵنیایی هەموو ئەم شتانە بەڵگەو نیشانەن لەسەر توانا‌و دەسەڵات و تاك و تەنهایی خوای گەورە بۆ كەسانێك كە بیر بكەنەوە .