Surah 42 Ash-Shura — Ayah 20
20
مَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلْءَاخِرَةِ نَزِدْ لَهُۥ فِى حَرْثِهِۦ ۖ وَمَن كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ ٱلدُّنْيَا نُؤْتِهِۦ مِنْهَا وَمَا لَهُۥ فِى ٱلْءَاخِرَةِ مِن نَّصِيبٍ
جا ئه‌وه‌ی که به‌رهه‌می قیامه‌تی ده‌وێت و له دنیادا کار‌و کرده‌وه‌ی چاك ده‌چێنێت، ئێمه پاداشتی هه‌وڵ و کۆششه‌که‌ی به‌زیاده‌وه پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش که به‌رهه‌می دنیای ده‌وێت، هه‌ندێك له دنیای پێ ده‌به‌خشین، (به‌ڵام) له قیامه‌تدا هیچ جۆره به‌شێکی نیه.
man kāna yurīdu ḥartha l-ākhirati nazid lahu fī ḥarthihi waman kāna yurīdu ḥartha l-dun'yā nu'tihi min'hā wamā lahu fī l-ākhirati min naṣībin
Word by word
- مَن man Whoever
- كَانَ kāna is
- يُرِيدُ yurīdu desiring
- حَرْثَ ḥartha (the) harvest
- ٱلْـَٔاخِرَةِ l-ākhirati (of) the Hereafter
- نَزِدْ nazid We increase
- لَهُۥ lahu for him
- فِى fī in
- حَرْثِهِۦ ۖ ḥarthihi his harvest
- وَمَن waman And whoever
- كَانَ kāna is
- يُرِيدُ yurīdu desiring
- حَرْثَ ḥartha (the) harvest
- ٱلدُّنْيَا l-dun'yā (of) the world
- نُؤْتِهِۦ nu'tihi We give him
- مِنْهَا min'hā of it
- وَمَا wamā but not
- لَهُۥ lahu for him
- فِى fī in
- ٱلْـَٔاخِرَةِ l-ākhirati the Hereafter
- مِن min any
- نَّصِيبٍ naṣībin share
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ مَنْ كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الْآخِرَةِ نَزِدْ لَهُ فِي حَرْثِهِ ] هه‌ر كه‌سێك به كرده‌وه‌كانی مه‌به‌ستی پاداشتی ڕۆژی قیامه‌ته ئه‌وه ئێمه پاداشته‌كه‌ی بۆ زیاد ئه‌كه‌ین و چه‌ند قاتێكی ئه‌كه‌ین: یه‌ك به ده تا یه‌ك به حه‌وت سه‌د تا زیاتر [ وَمَنْ كَانَ يُرِيدُ حَرْثَ الدُّنْيَا نُؤْتِهِ مِنْهَا ] وه ئه‌وه‌یشی به كرده‌وه‌كانی مه‌به‌ستی پاداشتی دونیایه ئه‌وه له دونیادا پێی ئه‌به‌خشین [ وَمَا لَهُ فِي الْآخِرَةِ مِنْ نَصِيبٍ (٢٠) ] به‌ڵام له ڕۆژی قیامه‌تدا هیچ به‌ش و پاداشتێكی له خێر‌و چاكه نابێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ دونیا هه‌وڵی داوه.