Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 34 Saba — Ayah 31

سُورَةُ سَبَإٍ · Meccan · Burhan Muhammad-Amin

31

وَقَالَ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ لَن نُّؤْمِنَ بِهَٰذَا ٱلْقُرْءَانِ وَلَا بِٱلَّذِى بَيْنَ يَدَيْهِ ۗ وَلَوْ تَرَىٰٓ إِذِ ٱلظَّٰلِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِندَ رَبِّهِمْ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَىٰ بَعْضٍ ٱلْقَوْلَ يَقُولُ ٱلَّذِينَ ٱسْتُضْعِفُوا۟ لِلَّذِينَ ٱسْتَكْبَرُوا۟ لَوْلَآ أَنتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ

ئه‌وانه‌ی که بێ‎بڕوان ده‌ڵێن: هه‌رگیز باوه‌ڕ به‌م قورئانه‌و به‌و (کتێبانه‌ش) ناکه‌ین که پێش ئه‌م (ڕه‌وانه کراوه‌)، خۆ ئه‌گه‌ر ده‌بینی (له ڕۆژی قیامه‌تدا) چۆن سته‌مکاران وه‌ستێنراون له‌به‌رده‌م (دادگای) په‌روه‌ردگاریاندا قسه ده‌ڵێن به یه‌کترو (یه‌کتری تاوانبار ده‌که‌ن)، لاوازکراوه‌کان به زۆردارو ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه نه‌بوونایه ئێمه باوه‌ڕدار ده‌بووین.

waqāla alladhīna kafarū lan nu'mina bihādhā l-qur'āni walā bi-alladhī bayna yadayhi walaw tarā idhi l-ẓālimūna mawqūfūna ʿinda rabbihim yarjiʿu baʿḍuhum ilā baʿḍin l-qawla yaqūlu alladhīna us'tuḍ'ʿifū lilladhīna is'takbarū lawlā antum lakunnā mu'minīna

Word by word

  • وَقَالَ waqāla And say
  • ٱلَّذِينَ alladhīna those who
  • كَفَرُوا۟ kafarū disbelieve
  • لَن lan Never will
  • نُّؤْمِنَ nu'mina we believe
  • بِهَـٰذَا bihādhā in this
  • ٱلْقُرْءَانِ l-qur'āni Quran
  • وَلَا walā and not
  • بِٱلَّذِى bi-alladhī in (that) which
  • بَيْنَ bayna (was) before it
  • يَدَيْهِ ۗ yadayhi (was) before it
  • وَلَوْ walaw But if
  • تَرَىٰٓ tarā you (could) see
  • إِذِ idhi when
  • ٱلظَّـٰلِمُونَ l-ẓālimūna the wrongdoers
  • مَوْقُوفُونَ mawqūfūna will be made to stand
  • عِندَ ʿinda before
  • رَبِّهِمْ rabbihim their Lord
  • يَرْجِعُ yarjiʿu will throw back
  • بَعْضُهُمْ baʿḍuhum some of them
  • إِلَىٰ ilā to
  • بَعْضٍ baʿḍin others
  • ٱلْقَوْلَ l-qawla the word
  • يَقُولُ yaqūlu Will say
  • ٱلَّذِينَ alladhīna those who
  • ٱسْتُضْعِفُوا۟ us'tuḍ'ʿifū were oppressed
  • لِلَّذِينَ lilladhīna to those who
  • ٱسْتَكْبَرُوا۟ is'takbarū were arrogant
  • لَوْلَآ lawlā If not
  • أَنتُمْ antum (for) you
  • لَكُنَّا lakunnā certainly we (would) have been
  • مُؤْمِنِينَ mu'minīna believers
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{مشتومڕی سەركردەو شوێنكەوتوانیان لە رۆژی قیامەت} [ وَقَالَ الَّذِينَ كَفَرُوا لَنْ نُؤْمِنَ بِهَذَا الْقُرْآنِ وَلَا بِالَّذِي بَيْنَ يَدَيْهِ ] وه‌ كافران وتیان: ئێمه‌ نه‌ باوه‌ڕمان به‌م قورئانه‌ هه‌یه‌ نه‌ به‌و كتێبه‌ ئاسمانیانه‌ی تر كه‌ له‌ پێش قورئان دابه‌زیوه‌ وه‌كو ته‌ورات و ئینجیل [ وَلَوْ تَرَى إِذِ الظَّالِمُونَ مَوْقُوفُونَ عِنْدَ رَبِّهِمْ ] ئای ئه‌گه‌ر ئه‌بینی له‌ رۆژى قیامه‌ت له‌و كاته‌ی كه‌ سته‌مكاران له‌لای په‌روه‌ردگاریان ڕاوه‌ستێندراون بۆ لێپرسینه‌وه‌ كه‌ به‌راستى دیمه‌نێكی زۆر ترسناك ئه‌بینی [ يَرْجِعُ بَعْضُهُمْ إِلَى بَعْضٍ الْقَوْلَ ] كه‌ له‌ نێوان خۆیاندا قسه‌ ئه‌گه‌ڕێننه‌وه‌ بۆ لاى یه‌كترى و ده‌مه‌قاڵێ ده‌كه‌ن و لۆمه‌ی یه‌كتری ئه‌كه‌ن [ يَقُولُ الَّذِينَ اسْتُضْعِفُوا لِلَّذِينَ اسْتَكْبَرُوا ] لاوازو بێده‌سه‌ڵات و شوێنكه‌وتوان به‌ گه‌وره‌و سه‌ركرده‌كان ئه‌ڵێن: [ لَوْلَا أَنْتُمْ لَكُنَّا مُؤْمِنِينَ (٣١) ] ئه‌گه‌ر ئێوه‌ نه‌بوونایه‌ ئێمه‌ ئیمانمان به‌ خواو به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلی الله علیه وسلم - ئه‌هێنا، ئێوه‌ هۆكارو رێگر بوون له‌ ئیمان نه‌هێنانى ئێمه‌.