Surah 22 Al-Hajj — Ayah 19
19
۞ هَٰذَانِ خَصْمَانِ ٱخْتَصَمُوا۟ فِى رَبِّهِمْ ۖ فَٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌۭ مِّن نَّارٍۢ يُصَبُّ مِن فَوْقِ رُءُوسِهِمُ ٱلْحَمِيمُ
ئه‌مانه دووده‌سته‌ی دژبه‌یه‌کن (ئیمانداران و بێ باوه‌ڕان) کردیانه کێشه له‌باره‌ی په‌روه‌ردگاریانه‌وه (له زات و سیفات و قه‌زاو قه‌ده‌ری و... هتد): جا ئه‌وانه‌یان که بێ باوه‌ڕ بوون پارچه پۆشاك له ئاگر بڕڕاوه به‌باڵایان، ئاوی زۆر له‌کوڵ له‌سه‌رویانه‌وه ده‌کرێت به‌سه‌ریاندا (له ده‌رئه‌نجامی سه‌ر سه‌ختی و سه‌رکه‌شییاندا).
hādhāni khaṣmāni ikh'taṣamū fī rabbihim fa-alladhīna kafarū quṭṭiʿat lahum thiyābun min nārin yuṣabbu min fawqi ruūsihimu l-ḥamīmu
Word by word
- ۞ هَـٰذَانِ hādhāni These two
- خَصْمَانِ khaṣmāni opponents
- ٱخْتَصَمُوا۟ ikh'taṣamū dispute
- فِى fī concerning
- رَبِّهِمْ ۖ rabbihim their Lord
- فَٱلَّذِينَ fa-alladhīna But those who
- كَفَرُوا۟ kafarū disbelieved
- قُطِّعَتْ quṭṭiʿat will be cut out
- لَهُمْ lahum for them
- ثِيَابٌۭ thiyābun garments
- مِّن min of
- نَّارٍۢ nārin fire
- يُصَبُّ yuṣabbu Will be poured
- مِن min over
- فَوْقِ fawqi over
- رُءُوسِهِمُ ruūsihimu their heads
- ٱلْحَمِيمُ l-ḥamīmu [the] scalding water
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ هَذَانِ خَصْمَانِ اخْتَصَمُوا فِي رَبِّهِمْ ] (ئیمامى عه‌لى) ده‌فه‌رمێت: ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئێمه دابه‌زى، وه (ئه‌بو زه‌ڕ) سوێند ده‌خوات كه ئه‌م ئایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و دوو كۆمه‌ڵه دابه‌رزى له غه‌زاى به‌در: كۆمه‌ڵى موسڵمانان: (ئیمامى عه‌لى و ئیمامى حه‌مزه‌و عوبه‌یده‌ى كوڕى حارس)، وه كۆمه‌ڵى كافران: (شه‌یبه‌ى كوڕى ره‌بیعه‌و عوتبه‌ى كوڕى ره‌بیعه‌و وه‌لیدى كوڕى عوتبه)، كه رووبه‌ڕووى یه‌كتر بوونه‌وه، وه (قه‌تاده) ده‌فه‌رمێت: موسڵمانان و ئه‌هلى كتاب گفتوگۆیان كرد، ئه‌هلى كتاب وتیان: پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێمه پێش پێغه‌مبه‌رى ئێوه هاتووه، وه كتابه‌كه‌ى ئێمه پێش كتابى ئێوه دابه‌زیوه، ئێمه له ئێوه له پێشترین بۆ خواى گه‌وره، موسڵمانان وتیان: كتابه‌كه‌ى ئێمه باڵاده‌سته به‌سه‌ر سه‌رجه‌م كتابه‌كانى تر‌و هه‌مووى سڕیه‌وه، وه پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ى ئێمه كۆتا پێغه‌مبه‌ره، ئێمه له ئێوه له پێشترین بۆ خواى گه‌وره، خواى گه‌وره ئیسلامى سه‌رخست به‌سه‌ر نه‌یارانیداو ئه‌م ئایه‌ته‌ى دابه‌زاند: ئه‌مانه دوو كۆمه‌ڵن كه مشتومڕو ده‌مه‌قاڵێ له نێوانیاندایه سه‌باره‌ت به په‌روه‌ردگاریان: كۆمه‌ڵێكیان كافرو بێباوه‌ڕو ئه‌هلى كتابن كه باوه‌ڕیان به یه‌كخواپه‌رستى نیه، وه كۆمه‌ڵێكی تریان موسڵمانانن كه باوه‌ڕیان به یه‌كخواپه‌رستى هه‌یه
{هەندێك لە سزای كافران لە ناو دۆزەخ}
[ فَالَّذِينَ كَفَرُوا قُطِّعَتْ لَهُمْ ثِيَابٌ مِنْ نَارٍ ] جا ئه‌وانه‌ی كه كافرو بێباوه‌ڕن له‌ناو ئاگری دۆزه‌خدا پۆشاكیان بۆ ئه‌بڕێت له ئاگرو ئه‌كرێته به‌ریان [ يُصَبُّ مِنْ فَوْقِ رُءُوسِهِمُ الْحَمِيمُ (١٩) ] له بان سه‌ریشیانه‌وه ئاوێكی گه‌رمی كوڵاو به ئاگری دۆزه‌خ ئه‌كرێ به‌سه‌ریاندا.