Surah 21 Al-Anbiyaa — Ayah 98
98
إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِن دُونِ ٱللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنتُمْ لَهَا وَٰرِدُونَ
(پاشان پێیان دهوترێت) بێگومان ئێوه و ئهو شتانهی له جیاتی خوا دهتانپهرست سووتهمهنی دۆزهخن و سهلکه بزوتی ئاگرن، دهبێت ههر بچنه ناوی و ههمیشه تێیدان.
innakum wamā taʿbudūna min dūni l-lahi ḥaṣabu jahannama antum lahā wāridūna
Word by word
- إِنَّكُمْ innakum Indeed, you
- وَمَا wamā and what
- تَعْبُدُونَ taʿbudūna you worship
- مِن min besides Allah
- دُونِ dūni besides Allah
- ٱللَّهِ l-lahi besides Allah
- حَصَبُ ḥaṣabu (are) firewood
- جَهَنَّمَ jahannama (of) Hell
- أَنتُمْ antum You
- لَهَا lahā to it
- وَٰرِدُونَ wāridūna will come
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ إِنَّكُمْ وَمَا تَعْبُدُونَ مِنْ دُونِ اللَّهِ حَصَبُ جَهَنَّمَ أَنْتُمْ لَهَا وَارِدُونَ (٩٨) ] خوای گەورە ئەفەرمووێ: ئێوەو ئەوانەیشی كە ئەیانپەرستن لە غەیری خوای گەورە هەمووتان سووتەمەنی ئاگری دۆزەخن، ئێوە هەمووتان ئەچنە ئاگری دۆزەخەوە، (ئیبنو عەبباس) دەفەرمێت: كاتێك ئەم ئایەتە دابەزى زۆر قورس بوو لەسەر خەڵكى مەككە و وتیان محمد صلى الله علیه وسلم جوێن بە خواكانمان دەدات، (ئیبنو زەعبەرى) هات بۆ لایان پێى وتن: چیتانە؟ وتیان محمد صلى الله علیه وسلم جوێن بە خواكانمان دەدات، وتى: چى دەڵێت؟ وتیان وا دەڵێت و ئەم ئایەتەیان خوێندەوە، ئەویش وتى بۆم بانگ بكەن، بانگیان كردو (ئیبنو زەعبەرى) وتى: ئەى محمد صلى الله علیه وسلم ئەمە تایبەت بۆ خواكانى ئێمەیە یان بۆ هەموو ئەوانەیە كە جگە لە خواى گەورە دەپەرسترێن؟ فەرمووى: بەڵكو بۆ هەموو ئەوانەیە كە جگە لە خواى گەورە دەپەرسترێن، (ئیبنو زەعبەرى) وتى: سوێند بە خواى كەعبە بەسەریدا زاڵ بووین، ئەى محمد ئایا تۆ ناڵێیت عیسى و عوزێرو مەلائیكەتیش بەندەى چاكن؟ فەرمووى بەڵێ، وتى: ئەوەتا گاورەكان عیسى دەپەرستن و جولەكە عوزێر دەپەرستن و بەنو مەلیحیش مەلائیكەت دەپەرستن، خەڵكى مەككە كردیان بە هەرا، خواى گەورە ئایەتى (١٠١ و١٠٢) ى دابەزاند (الصحيح المُسنَد) .