Surah 2 Al-Baqara — Ayah 263
263
۞ قَوْلٌۭ مَّعْرُوفٌۭ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌۭ مِّن صَدَقَةٍۢ يَتْبَعُهَآ أَذًۭى ۗ وَٱللَّهُ غَنِىٌّ حَلِيمٌۭ
قسه‌و گوفتاری جوان و چاوپۆشیه‌ک (له هه‌ڵه)، چاکتره له به‌خشینێک که ئازاری به‌دوادا بێت و منه‌ت بکرێت، خوایش ده‌وڵه‌مه‌ندو بێ نیازه (له به‌خشینی به‌منه‌ت) و خۆڕاگر‌و له‌سه‌رخۆیه (زوو تۆڵه ناسێنێت له سه‌رکه‌ش و یاخییه‌کان).
qawlun maʿrūfun wamaghfiratun khayrun min ṣadaqatin yatbaʿuhā adhan wal-lahu ghaniyyun ḥalīmun
Word by word
- ۞ قَوْلٌۭ qawlun A word
- مَّعْرُوفٌۭ maʿrūfun kind
- وَمَغْفِرَةٌ wamaghfiratun and (seeking) forgiveness
- خَيْرٌۭ khayrun (are) better
- مِّن min than
- صَدَقَةٍۢ ṣadaqatin a charity
- يَتْبَعُهَآ yatbaʿuhā followed [it]
- أَذًۭى ۗ adhan (by) hurt
- وَٱللَّهُ wal-lahu And Allah
- غَنِىٌّ ghaniyyun (is) All-Sufficient
- حَلِيمٌۭ ḥalīmun All-Forbearing
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ قَوْلٌ مَعْرُوفٌ وَمَغْفِرَةٌ خَيْرٌ مِنْ صَدَقَةٍ يَتْبَعُهَا أَذًى ] كاتێك كه‌سێك داوات لێ ئه‌كات ئه‌گه‌ر به وته‌یه‌كی باش به‌ڕێی بكه‌ی ئه‌وه باشتره، وه ئه‌گه‌ر هاتوو زۆر ئیلحاحی كرد یان كه نه‌تدا پێی قسه‌یه‌كی ناڕێكی كرد لێی خۆشبی ئه‌مه باشتره له‌وه‌ی كه صه‌ده‌قه‌و خێرێك بكه‌ی به‌ڵام پاشان ئازاری ئه‌و كه‌سه بده‌ی كه خێرت پێی كردووه، به‌وه‌ی قسه‌ی پێ بكه‌ی و ده‌مدرێژی بكه‌یت و جنێوی پێ بده‌یت و قسه‌ی ناشرینی پێ بكه‌یت و بیشكێنیته‌وه [ وَاللَّهُ غَنِيٌّ حَلِيمٌ (٢٦٣) ] به‌ڕاستی خوای گه‌وره زۆر ده‌وڵه‌مه‌نده وه زۆر به حیلم و له‌سه‌رخۆیه.