Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 17 Al-Israa — Ayah 1

سُورَةُ الإِسۡرَاءِ · Meccan · Burhan Muhammad-Amin

1

سُبْحَٰنَ ٱلَّذِىٓ أَسْرَىٰ بِعَبْدِهِۦ لَيْلًۭا مِّنَ ٱلْمَسْجِدِ ٱلْحَرَامِ إِلَى ٱلْمَسْجِدِ ٱلْأَقْصَا ٱلَّذِى بَٰرَكْنَا حَوْلَهُۥ لِنُرِيَهُۥ مِنْ ءَايَٰتِنَآ ۚ إِنَّهُۥ هُوَ ٱلسَّمِيعُ ٱلْبَصِيرُ

پاکی و بێگه‌ردی و ستایش بۆ ئه‌و زاته‌ی که شه‌وڕه‌وی کرد له به‌شێکی که‌می شه‌ودا به‌به‌نده‌ی خۆی (محمد صلی الله علیه وسلم) له مزگه‌وتی (حرام، که‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه‌) بۆ مزگه‌وتی (الاقصی) له (بیت المقدس) که ده‌وروبه‌ریمان پیرۆزو پڕ به‌ره‌که‌ت کردووه‌، تا هه‌ندێك نیشانه‌و به‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتداری و توانایی خۆمانی نیشان بده‌ین، به‌ڕاستی ئه‌و زاته بیسه‌رو بینایه‌.

sub'ḥāna alladhī asrā biʿabdihi laylan mina l-masjidi l-ḥarāmi ilā l-masjidi l-aqṣā alladhī bāraknā ḥawlahu linuriyahu min āyātinā innahu huwa l-samīʿu l-baṣīru

Word by word

  • سُبْحَـٰنَ sub'ḥāna Exalted
  • ٱلَّذِىٓ alladhī (is) the One Who
  • أَسْرَىٰ asrā took
  • بِعَبْدِهِۦ biʿabdihi His servant
  • لَيْلًۭا laylan (by) night
  • مِّنَ mina from
  • ٱلْمَسْجِدِ l-masjidi Al-Masjid Al-Haraam
  • ٱلْحَرَامِ l-ḥarāmi Al-Masjid Al-Haraam
  • إِلَى ilā to
  • ٱلْمَسْجِدِ l-masjidi Al-Masjid Al-Aqsa
  • ٱلْأَقْصَا l-aqṣā Al-Masjid Al-Aqsa
  • ٱلَّذِى alladhī which
  • بَـٰرَكْنَا bāraknā We blessed
  • حَوْلَهُۥ ḥawlahu its surroundings
  • لِنُرِيَهُۥ linuriyahu that We may show him
  • مِنْ min of
  • ءَايَـٰتِنَآ ۚ āyātinā Our Signs
  • إِنَّهُۥ innahu Indeed He
  • هُوَ huwa He
  • ٱلسَّمِيعُ l-samīʿu (is) the All-Hearer
  • ٱلْبَصِيرُ l-baṣīru the All-Seer
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
سووره‌تی (ئيسراء) (واته‌: شه‌وڕه‌وى كردن) سوره‌تێكى مه‌ككى یه‌ ته‌نها ئایه‌ته‌كانى (٢٦و ٣٢و ٥٧ و له‌ ئایه‌تى ٧٣-٨٠) نه‌بێت كه‌ مه‌ده‌نی یه‌ (١١١) ئایه‌ته‌ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - هه‌موو شه‌وێك سوره‌تى (ئيسراء و زومه‌ر) ى ده‌خوێند بِسْمِ اللَّهِ الرَّحْمَنِ الرَّحِيمِ {شەوڕەوی‌و بەرز بوونەوەی پێغەمبەری خوا - صلی الله علیه وسلم -} [ سُبْحَانَ الَّذِي أَسْرَى بِعَبْدِهِ لَيْلًا مِنَ الْمَسْجِدِ الْحَرَامِ إِلَى الْمَسْجِدِ الْأَقْصَى ] پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ ئه‌و خوایه‌ی كه‌ شه‌وڕه‌وی كرد به‌ به‌نده‌كه‌ی خۆی كه‌ محمده‌ - صلى الله عليه وسلم - له‌ (مسجد الحرام) له‌ كه‌عبه‌ی پیرۆزه‌وه‌ بۆ (مسجد الاقصی) له‌ (بیت المقدس)، بۆیه‌ پێی ئه‌ووترێ: (الْأَقْصَى) مزگه‌وتی ئه‌وپه‌ڕ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له‌و كاته‌دا له‌ولایه‌وه‌ هیچ مزگه‌وتێكی تر نه‌بووه‌، وه‌ كه‌ ئه‌فه‌رمووێ: به‌ به‌نده‌كه‌ی، ڕێزه‌ بۆ پێغه‌مبه‌ری خوا - صلى الله عليه وسلم - له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به‌ندایه‌تی به‌رزترین پله‌یه‌ (وه‌ به‌ڵگه‌یه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ شه‌وڕه‌وى به‌ لاشه‌و روح بووه‌، چونكه‌ عه‌بد بریتیه‌ له‌ لاشه‌و روح، وه‌ به‌خه‌به‌ر بووه‌ نه‌ك خه‌وتوو، چونكه‌ خه‌و بوایه‌ كه‌س له‌ كافران نكوڵیان لێ ناكردو له‌ خه‌ودا ئاساییه‌ مرۆڤ هه‌ر شتێك ببینێت كه‌س پێى ناڵێت درۆت كرد) [ الَّذِي بَارَكْنَا حَوْلَهُ ] كه‌ ده‌وروبه‌ری (بیت المقدس)مان پڕ خێرو به‌ره‌كه‌ت كردووه‌ به‌ به‌رووبووم و ئاو و دابه‌زینی وه‌حى و ناردنى پێغه‌مبه‌ران و شوێنی پیاوچاكان [ لِنُرِيَهُ مِنْ آيَاتِنَا ] بۆیه‌ شه‌وڕه‌ویمان به‌و به‌نده‌یه‌ی خۆمان كرد تا هه‌ندێك له‌ موعجیزه‌و ئایه‌ته‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی خۆمانی نیشان بده‌ین [ إِنَّهُ هُوَ السَّمِيعُ الْبَصِيرُ (١) ] به‌دڵنیایى هه‌ر خوای گه‌وره‌یه‌ كه‌ زۆر بیسه‌رو بینه‌ره‌، (شه‌وڕه‌وی به‌ پێغه‌مبه‌ری خوا كرا - صلى الله عليه وسلم - له‌ ساڵی ده‌ی پێغه‌مبه‌رایه‌تی سێ ساڵ پێش ئه‌وه‌ی كه‌ كۆچ بكات بۆ مه‌دینه‌ له‌و ساڵه‌ی كه‌ (ئه‌بو تاڵیب)ی مامی و (خه‌دیجه‌)ی خێزانی وه‌فاتیان كرد).