Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 16 An-Nahl — Ayah 67

سُورَةُ النَّحۡلِ · Meccan · Burhan Muhammad-Amin

67

وَمِن ثَمَرَٰتِ ٱلنَّخِيلِ وَٱلْأَعْنَٰبِ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًۭا وَرِزْقًا حَسَنًا ۗ إِنَّ فِى ذَٰلِكَ لَءَايَةًۭ لِّقَوْمٍۢ يَعْقِلُونَ

له به‌روبوومه‌کانی دار خورما و ڕه‌زی ترێکانیش (هه‌ندێ جار) شتی سه‌رخۆشکه‌ر دروست ده‌که‌ن، (گه‌لێ جاریش) به‌رهه‌می چاك و به‌سوود (وه‌کو دۆشاوو مێوژو شه‌ربه‌ت،.. هتد)، به‌ڕاستی ئاله‌وه‌شدا به‌ڵگه‌و نیشانه‌ی ئاشکرا هه‌یه بۆ که‌سانێك عه‌قڵ و ژیری خۆیان ده‌خه‌نه‌کار، (تا بیر بکه‌نه‌وه چۆن له‌م دارو دره‌خته ڕه‌ق و ته‌قانه ئه‌م به‌رهه‌مانه دروست ده‌بێت، چ کارخانه‌یه‌ك له ناوکی خورماو ترێ و میوه جۆراو جۆره‌کاندا حه‌شاردراوه تا له بارودۆخی خۆیدا بکه‌وێته کارو خزمه‌ت به ئاده‌میزاد بکات... هتد).

wamin thamarāti l-nakhīli wal-aʿnābi tattakhidhūna min'hu sakaran wariz'qan ḥasanan inna fī dhālika laāyatan liqawmin yaʿqilūna

Word by word

  • وَمِن wamin And from
  • ثَمَرَٰتِ thamarāti fruits
  • ٱلنَّخِيلِ l-nakhīli the date-palm
  • وَٱلْأَعْنَـٰبِ wal-aʿnābi and the grapes
  • تَتَّخِذُونَ tattakhidhūna you take
  • مِنْهُ min'hu from it
  • سَكَرًۭا sakaran intoxicant
  • وَرِزْقًا wariz'qan and a provision
  • حَسَنًا ۗ ḥasanan good
  • إِنَّ inna Indeed
  • فِى fī in
  • ذَٰلِكَ dhālika that
  • لَـَٔايَةًۭ laāyatan (is) surely a Sign
  • لِّقَوْمٍۢ liqawmin for a people
  • يَعْقِلُونَ yaʿqilūna who use reason
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ وَمِنْ ثَمَرَاتِ النَّخِيلِ وَالْأَعْنَابِ ] وه‌ له‌ به‌رووبوومی خورماو ترێ ئه‌ویش به‌ ئێوه‌ ئه‌به‌خشین [ تَتَّخِذُونَ مِنْهُ سَكَرًا وَرِزْقًا حَسَنًا ] له‌وه‌شدا هه‌ندێكتان مه‌ی لێ دروست ئه‌كه‌ن وه‌ هه‌یشتانه‌ بۆ خواردنه‌وه‌یه‌كی باش به‌كاری ئه‌هێنن، وتراوه‌: ئه‌م ئایه‌ته‌ پێش دابه‌زینی ئایه‌تی حه‌رام بوونی مه‌ی بووه‌ [ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَةً لِقَوْمٍ يَعْقِلُونَ (٦٧) ] به‌ دڵنیایی ئه‌مانه‌یش به‌ڵگه‌و نیشانه‌ن له‌سه‌ر گه‌وره‌یی و تواناو ده‌سه‌ڵات و تاك و ته‌نهایی خوای گه‌وره‌ بۆ كه‌سانێك كه‌ عه‌قڵیان هه‌بێ و بیر بكه‌نه‌وه‌.