Surah 13 Ar-Ra'd — Ayah 39
39
يَمْحُوا۟ ٱللَّهُ مَا يَشَآءُ وَيُثْبِتُ ۖ وَعِندَهُۥٓ أُمُّ ٱلْكِتَٰبِ
خوا ویستی نه‌مانی له‌سه‌ر هه‌رچییه‌ك بێت، له‌ناوی ده‌بات و ده‌یکوژێنێته‌وه، یان ده‌یهێڵێته‌وه و پایه‌داری ده‌کات، سه‌رچاوه‌ی تۆمارکراوی هه‌موو ڕووداوه‌کان لای ئه‌و زاته‌یه، (یاخود خوا ئایینه پێشووه‌کان له مه‌یداندا ناهێڵێت و دواهه‌مین ئاین و به‌رنامه‌ی که ئایینی ئیسلامه ده‌یچه‌سپێنێت و پایه‌داری ده‌کات).
yamḥū l-lahu mā yashāu wayuth'bitu waʿindahu ummu l-kitābi
Word by word
- يَمْحُوا۟ yamḥū (Is) eliminated
- ٱللَّهُ l-lahu (by) Allah
- مَا mā what
- يَشَآءُ yashāu He wills
- وَيُثْبِتُ ۖ wayuth'bitu and confirms
- وَعِندَهُۥٓ waʿindahu and with Him
- أُمُّ ummu (is) the Mother (of) the Book
- ٱلْكِتَـٰبِ l-kitābi (is) the Mother (of) the Book
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ يَمْحُو اللَّهُ مَا يَشَاءُ وَيُثْبِتُ ] خوای گه‌وره ویستی له‌هه‌ر شتێك بێت ئه‌یسڕێته‌وه‌و ویستی له هه‌ر شتێك بێت جێگیری ئه‌كات، مه‌لائیكه‌ته‌كان هه‌موو شتێك ئه‌نووسن له وته‌و كرده‌وه، كه دووشه‌ممه‌و پێنج شه‌ممه كرده‌وه‌كان به‌رز ده‌كرێنه‌وه هه‌ر شتێك كه تاوان و پاداشتی له‌سه‌ر نه‌بێ ده‌یسڕنه‌وه، ئه‌وه‌یشی كه تاوان بێ و سزای له‌سه‌ر بێت، یان چاكه بێ و پاداشتی له‌سه‌ر بێت ئه‌وانه ئه‌مێنێته‌وه‌و به‌رز ده‌كرێته‌وه، یاخود ئه‌وه‌ی كه خوای گه‌وره له شه‌ریعه‌ته‌كانی تر ویستی لێ بێت نه‌سخی ئه‌كات ئه‌وه‌یشی ویستی لێ بێت ئه‌یهێڵێته‌وه [ وَعِنْدَهُ أُمُّ الْكِتَابِ (٣٩) ] وه ئه‌سڵی كتابه‌كه كه گۆڕانی به‌سه‌ردا نایات له (لوح المحفوظ)ه لای خوای گه‌وره.