Surah 114 An-Naas — Ayah 4
4
مِن شَرِّ ٱلْوَسْوَاسِ ٱلْخَنَّاسِ
له شه‌ڕ و خراپه‌ی ئه‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه و خه‌ته‌ره و خه‌یاڵ ده‌خاته دڵه‌وه که (خه‌ناسه). بریتیه له‌وه‌ی که وه‌سوه‌سه فڕێ ده‌داته سینه و دڵ و ده‌رونی خه‌ڵکییه‌وه.
min sharri l-waswāsi l-khanāsi
Word by word
- مِن min From
- شَرِّ sharri (the) evil
- ٱلْوَسْوَاسِ l-waswāsi (of) the whisperer
- ٱلْخَنَّاسِ l-khanāsi the one who withdraws
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ مِنْ شَرِّ الْوَسْوَاسِ الْخَنَّاسِ (٤) ] له شه‌ڕو خراپه‌ی شه‌یتان كه (خه‌نناسه) واته: ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره بكه‌ی دێته‌وه یه‌ك و بچووك ئه‌بێته‌وه‌و نامێنێ و دیار نامێنێ، وه ئه‌گه‌ر زیكری خوای گه‌وره نه‌كه‌ی گه‌وره ئه‌بێته‌وه، وه شه‌یتان له‌ناو خوێنی مرۆڤدا دێت و ئه‌ڕوات و وه‌سوه‌سه دروست ئه‌كات، وه ئه‌گه‌ر جوێنی پێ بده‌ی یان قسه‌ی پێ بكه‌ی زیاتر گه‌وره ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڵێی: (بِسْمِ اللَّهِ) ئه‌وكاته بچووك ئه‌بێته‌وه به ئه‌ندازه‌ى مێشێك و بچووكتریش وه زاڵ ئه‌بی به‌سه‌ریدا، وه ئه‌گه‌ر مرۆڤ هه‌ڵه بكات و بێ‌ئاگا بێ شه‌یتان وه‌سوه‌سی بۆ دروست ئه‌كات به‌ڵام زیكری خوای گه‌وره بكات ئه‌وا شه‌یتان دوورئه‌كه‌وێته‌وه، بۆیه زۆربه‌ی نه‌خۆشیه ده‌روونیه‌كان و وه‌سوه‌سه‌كان كه دروست ئه‌بن له شه‌یتانه‌وه‌یه‌و به‌هۆی كه‌می زیكری خوای گه‌وره‌وه‌یه، وه شه‌یتان زاڵ بووه به‌سه‌ر مرۆڤدا.