Surah 85 Al-Burooj — Ayah 3
3
وَشَاهِدٍۢ وَمَشْهُودٍۢ
بهشایهت و شایهتی لهسهردراوه، یاخود به شایهت و بینراوهکان، (تاوانباران ئامادهن و ههرچی ئهنجامیانداوه تۆمار کراوه لهسهریان).
washāhidin wamashhūdin
Word by word
- وَشَاهِدٍۢ washāhidin And (the) witness
- وَمَشْهُودٍۢ wamashhūdin and what is witnessed
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ وَشَاهِدٍ وَمَشْهُودٍ (٣) ] وە سوێند ئەخوات بە شایەت و شایەت لەسەردراو, شایەتەكە چەند تەفسیرێكی بۆ كراوە لەوانە شایەت مەبەست پێی ڕۆژی جومعەیە، یاخود مەبەستی پێی ئادەمیزادە كە ئێمە خۆمان شایەتی لەسەر خۆمان ئەدەین, یاخود مەبەست پێی پێغەمبەری خوایە صلى الله علیه وسلم كە شایەتی ئەدات لەسەر خەڵكی, یاخود مەبەست خوای گەورەیە كە شایەتە بەسەر هەموومانەوە, وە وتراوە: ڕۆژی عەرەفەیە، یاخود وتراوە: ڕۆژی جەژنی قوربانە, ئەم تەفسیرانە كراوە بۆ (شَاهِدٍ), مەشهودەكە ئەووترێ: مەبەست پێی ڕۆژی عەرەفەیە زیاتر ڕۆژی عەرەفە باسكراوە لەگەڵ ڕۆژی قیامەتدا, پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وسلم خۆی تەفسیری ئەكات و ئەفەرمووێ: (الْيَوْمِ الْمَوْعُودِ) ڕۆژی قیامەتە (وَشَاهِدٍ) ڕۆژی جومعەیە (وَمَشْهُودٍ) ڕۆژی عەرەفەیە, وە چەند تەفسیرێكی تریشی بۆ كراوە.