Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 59 Al-Hashr — Ayah 11

سُورَةُ الحَشۡرِ · Medinan · Burhan Muhammad-Amin

11

۞ أَلَمْ تَرَ إِلَى ٱلَّذِينَ نَافَقُوا۟ يَقُولُونَ لِإِخْوَٰنِهِمُ ٱلَّذِينَ كَفَرُوا۟ مِنْ أَهْلِ ٱلْكِتَٰبِ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًۭا وَإِن قُوتِلْتُمْ لَنَنصُرَنَّكُمْ وَٱللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَٰذِبُونَ

ئایا سه‌رنجت نه‌داوه له‌وانه‌ی که دووڕوو بوون و به‌برا بێباوه‌ڕه‌کانیان له خاوه‌ن کتێب ده‌ڵێن: ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ربکرێن ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رده‌چین، هه‌رگیز دژی ئێوه به‌قسه‌ی که‌س ناکه‌ین، خۆ ئه‌گه‌ر جه‌نگتان دژ بکرێت ئێمه پشتیوانیتان لێ ده‌که‌ین، به‌مه‌رجێک؛ خوا خۆی شایه‌ته که ئه‌وانه بێگومان درۆزنن.

alam tara ilā alladhīna nāfaqū yaqūlūna li-ikh'wānihimu alladhīna kafarū min ahli l-kitābi la-in ukh'rij'tum lanakhrujanna maʿakum walā nuṭīʿu fīkum aḥadan abadan wa-in qūtil'tum lananṣurannakum wal-lahu yashhadu innahum lakādhibūna

Word by word

  • ۞ أَلَمْ alam Do not
  • تَرَ tara you see
  • إِلَى ilā [to]
  • ٱلَّذِينَ alladhīna those who
  • نَافَقُوا۟ nāfaqū (were) hypocrites
  • يَقُولُونَ yaqūlūna saying
  • لِإِخْوَٰنِهِمُ li-ikh'wānihimu to their brothers
  • ٱلَّذِينَ alladhīna those who
  • كَفَرُوا۟ kafarū disbelieved
  • مِنْ min among
  • أَهْلِ ahli the People
  • ٱلْكِتَـٰبِ l-kitābi (of) the Scripture
  • لَئِنْ la-in If
  • أُخْرِجْتُمْ ukh'rij'tum you are expelled
  • لَنَخْرُجَنَّ lanakhrujanna surely we will leave
  • مَعَكُمْ maʿakum with you
  • وَلَا walā and not
  • نُطِيعُ nuṭīʿu we will obey
  • فِيكُمْ fīkum concerning you
  • أَحَدًا aḥadan anyone
  • أَبَدًۭا abadan ever
  • وَإِن wa-in and if
  • قُوتِلْتُمْ qūtil'tum you are fought
  • لَنَنصُرَنَّكُمْ lananṣurannakum certainly we will help you
  • وَٱللَّهُ wal-lahu And Allah
  • يَشْهَدُ yashhadu bears witness
  • إِنَّهُمْ innahum that they
  • لَكَـٰذِبُونَ lakādhibūna (are) surely liars
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{به‌ڵێنى درۆینه‌ى مونافیقان به‌ جوله‌كه‌} [ أَلَمْ تَرَ إِلَى الَّذِينَ نَافَقُوا يَقُولُونَ لِإِخْوَانِهِمُ الَّذِينَ كَفَرُوا مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - ئایا نابینی مونافیقانی مه‌دینه‌ به‌ براكانیان ئه‌ڵێن له‌ ئه‌هلی كتاب واته‌: (عبدالله¬ی كوڕی ئوبه‌ی كوڕی سه‌لول) گه‌وره‌ی مونافیقان وه‌ڵامی نارد بۆ جووله‌كه‌كانی (به‌نی نه‌زیر) كه‌ ئه‌هلی كتاب بوون پێی وتن جێگیر بن و شه‌ڕ بكه‌ن له‌گه‌ڵ محمد دا - صلی الله علیه وسلم - [ لَئِنْ أُخْرِجْتُمْ لَنَخْرُجَنَّ مَعَكُمْ ] وه‌ خه‌متان نه‌بێ ئه‌گه‌ر محمد - صلی الله علیه وسلم - ئێوه‌ ده‌ربكات ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌رئه‌چین و مه‌دینه‌ جێدێلین [ وَلَا نُطِيعُ فِيكُمْ أَحَدًا أَبَدًا ] وه‌ گوێڕایه‌ڵی هیچ كه‌سێكیش ناكه‌ین سه‌باره‌ت به‌ ئێوه‌ ئێمه‌ خۆمان بڕیاری خۆمان ئه‌ده‌ین و به‌رگریتان لێ ئه‌كه‌ین [ وَإِنْ قُوتِلْتُمْ لَنَنْصُرَنَّكُمْ ] وه‌ ئه‌گه‌ر شه‌ڕیش بكه‌ن ئێمه‌ سه‌رتان ئه‌خه‌ین به‌سه‌ر دوژمنه‌كانتاندا به‌سه‌ر پێغه‌مبه‌ری خوادا - صلی الله علیه وسلم - [ وَاللَّهُ يَشْهَدُ إِنَّهُمْ لَكَاذِبُونَ (١١) ] خوای گه‌وره‌ به‌درۆی خستنه‌وه‌، خوای گه‌وره‌ شایه‌ته‌ كه‌ ئه‌م مونافیقانه‌ درۆ ئه‌كه‌ن و ئه‌و پیاوه‌ نین.