Surah 54 Al-Qamar — Ayah 31
31
إِنَّآ أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةًۭ وَٰحِدَةًۭ فَكَانُوا۟ كَهَشِيمِ ٱلْمُحْتَظِرِ
ئهوسا ئێمهش بهیهک دهنگی بههێزی سامناک (دڵی ههموویانمان پچڕاند) و وهک گژوگیای وشک (کهکۆدهکرێتهوه و ژێر پێ دهکهوێت) لهناومان بردن
innā arsalnā ʿalayhim ṣayḥatan wāḥidatan fakānū kahashīmi l-muḥ'taẓiri
Word by word
- إِنَّآ innā Indeed, We
- أَرْسَلْنَا arsalnā [We] sent
- عَلَيْهِمْ ʿalayhim upon them
- صَيْحَةًۭ ṣayḥatan thunderous blast
- وَٰحِدَةًۭ wāḥidatan single
- فَكَانُوا۟ fakānū and they became
- كَهَشِيمِ kahashīmi like dry twig fragments
- ٱلْمُحْتَظِرِ l-muḥ'taẓiri (used by) a fence builder
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
لەناوبردنى قەومى ساڵح پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم
[ إِنَّا أَرْسَلْنَا عَلَيْهِمْ صَيْحَةً وَاحِدَةً ] ئێمە یەك دەنگێكمان ناردە سەریان كە جبریل بانگێكی كردو هاواری كرد بەوە خوای گەورە سزای دان و لەناوى بردن، (چونكە ئەوان تاوانەكەیان بە دەنگ ئەنجامداو بانگى یەكتریان كرد بۆ سەربڕینى حوشترەكە، خواى گەورەیش لە هاوشێوەى تاوانەكەى خۆى سزاى دان) [ فَكَانُوا كَهَشِيمِ الْمُحْتَظِرِ (٣١) ] وەكو گژوگیایەكیان لێهات كە لە لەوەڕگادا وشك دەبێتەوەو ئاژەڵ ئەداتە سەریدا وردو خاش دەبێت بەو شێوازەیان لێهات .