Surah 4 An-Nisaa — Ayah 166
166
لَّٰكِنِ ٱللَّهُ يَشْهَدُ بِمَآ أَنزَلَ إِلَيْكَ ۖ أَنزَلَهُۥ بِعِلْمِهِۦ ۖ وَٱلْمَلَٰٓئِكَةُ يَشْهَدُونَ ۚ وَكَفَىٰ بِٱللَّهِ شَهِيدًا
(ئه‌ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، هه‌رچه‌نده ئه‌و خه‌ڵکه باوه‌ڕت پێناکه‌ن) به‌ڵام خوا خۆی شایه‌ته له‌سه‌ر ئه‌و قورئانه‌ی که ڕه‌وانه‌ی کردووه بۆت، به‌ئاگاداری و زانیاری خۆیشی ڕه‌وانه‌ی کردووه، فریشته‌کانیش شایه‌تی ده‌ده‌ن (له‌سه‌ر ئه‌وه، هه‌رچه‌نده) خوا خۆی به‌سه بۆ ئه‌و شایه‌تییه.
lākini l-lahu yashhadu bimā anzala ilayka anzalahu biʿil'mihi wal-malāikatu yashhadūna wakafā bil-lahi shahīdan
Word by word
- لَّـٰكِنِ lākini But
- ٱللَّهُ l-lahu Allah
- يَشْهَدُ yashhadu bears witness
- بِمَآ bimā to what
- أَنزَلَ anzala He (has) revealed
- إِلَيْكَ ۖ ilayka to you
- أَنزَلَهُۥ anzalahu He has sent it down
- بِعِلْمِهِۦ ۖ biʿil'mihi with His Knowledge
- وَٱلْمَلَـٰٓئِكَةُ wal-malāikatu and the Angels
- يَشْهَدُونَ ۚ yashhadūna bear witness
- وَكَفَىٰ wakafā And is sufficient
- بِٱللَّهِ bil-lahi Allah
- شَهِيدًا shahīdan (as) a Witness
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
[ لَكِنِ اللَّهُ يَشْهَدُ بِمَا أَنْزَلَ إِلَيْكَ ] خوای گه‌وره خۆی شایه‌تی ئه‌دات به‌وه‌ی كه بۆ تۆی ناردۆته خواره‌وه له‌و قورئانه پیرۆزه وه له وه‌حی و پێغه‌مبه‌رایه‌تی [ أَنْزَلَهُ بِعِلْمِهِ ] خوای گه‌وره به زانیاری خۆی ناردوویه‌تی و ئاگاداره كه تۆی هه‌ڵبژاردووه، یاخود له‌و قورئانه‌دا زانیارى و هیدایه‌ت و شه‌ریعه‌تى تیایه [ وَالْمَلَائِكَةُ يَشْهَدُونَ ] وه مه‌لائیكه‌ته‌كانیش شایه‌تن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه تۆ پێغه‌مبه‌ری خوایت و- صلى الله عليه وسلم - خوای گه‌وره تۆی هه‌ڵبژاردووه [ وَكَفَى بِاللَّهِ شَهِيدًا (١٦٦) ] وه به‌سه كه كه‌سێك خوای گه‌وره شایه‌تی بۆ بدات له‌سه‌ر ڕاستی پێغه‌مبه‌رایه‌تییه‌كه‌ی بۆیه خه‌فه‌ت مه‌خۆ له‌وه‌ی كه كافران به‌درۆت ئه‌زانن و باوه‌ڕت پێ ناكه‌ن.