Surah 37 As-Saaffaat — Ayah 149
149
فَٱسْتَفْتِهِمْ أَلِرَبِّكَ ٱلْبَنَاتُ وَلَهُمُ ٱلْبَنُونَ
ئه‌ی پێغه‌مبه‌ر ڕاپرسیان لێ بکه: ئایا ڕاسته! که کچان شایسته‌ی په‌روه‌ردگارت بن و کوڕان شایسته‌ی خۆیان بێت؟! (هه‌ڵبه‌ته کوڕ‌و کچ هه‌ردوو به‌دیهێنراوی خوان، پێوه‌ر ته‌نها ته‌قوایه، به‌ڵام قورئان ده‌یه‌وێت به‌بیرو بۆچوونی خۆیان، پووچه‌ڵی به‌ڵگه‌که‌یان ده‌ر بخات، کاتێ که وتویانه: فریشته‌کان کچی جوانن له حاڵێکدا ئه‌وان کچ به‌چاوی سووک ته‌ماشا ده‌که‌ن و به‌که‌می ده‌زانن، ئه‌ی بۆچی بۆ خوای په‌روه‌ردگار که له هه‌موو ئه‌و بیروباوه‌ڕه چه‌وتانه دووره ڕه‌وای ده‌بینن؟)
fa-is'taftihim alirabbika l-banātu walahumu l-banūna
Word by word
- فَٱسْتَفْتِهِمْ fa-is'taftihim Then ask them
- أَلِرَبِّكَ alirabbika Does your Lord
- ٱلْبَنَاتُ l-banātu (have) daughters
- وَلَهُمُ walahumu while for them
- ٱلْبَنُونَ l-banūna (are) sons
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{كافران بوهتان بۆ خواى گه‌وره ده‌كه‌ن }
[ فَاسْتَفْتِهِمْ ] ئه‌ی محمد - صلی الله علیه وسلم - تۆ پرسیار له كافرانى قوڕه‌یش بكه وه‌كو به‌رهه‌ڵستى كردن و نكوڵى كردن [ أَلِرَبِّكَ الْبَنَاتُ وَلَهُمُ الْبَنُونَ (١٤٩) ] ئایا ئه‌وان بۆچى ئه‌ڵێن: مه‌لائیكه‌ت كچی خوای گه‌وره‌یه له‌كاتێكدا بۆ خۆیان ڕازی نابن كچیان ببێت و كچ زینده به‌چاڵ ئه‌كه‌ن ئایا خوای گه‌وره كچی هه‌یه‌و ئه‌وان كوڕیان هه‌یه! چۆن به شتێك بۆ خۆیان ڕازی نابن ئه‌یده‌نه پاڵ خوای گه‌وره.