Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 21 Al-Anbiyaa — Ayah 87

سُورَةُ الأَنبِيَاءِ · Meccan · Burhan Muhammad-Amin

87

وَذَا ٱلنُّونِ إِذ ذَّهَبَ مُغَٰضِبًۭا فَظَنَّ أَن لَّن نَّقْدِرَ عَلَيْهِ فَنَادَىٰ فِى ٱلظُّلُمَٰتِ أَن لَّآ إِلَٰهَ إِلَّآ أَنتَ سُبْحَٰنَكَ إِنِّى كُنتُ مِنَ ٱلظَّٰلِمِينَ

یادی (ذو النون)یش بکه‌ره‌وه (که یونس پێغه‌مبه‌ره‌) کاتێک به توڕه‌یی‌یه‌وه ڕۆیشت، گومانی وابوو که هه‌رگیز دنیای لێ ته‌نگ ناکه‌ینه‌وه (به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی گومانه‌که‌یه‌وه خوا خستیه ناو سکی نه‌هه‌نگه‌وه‌)، جا له ناو تاریکایه‌کاندا، (تاریکای شه‌وو ده‌ریا و ناوسکی نه‌هه‌نگه‌که‌دا) هاوارو نزای لێ به‌رز بۆوه‌و وتی: په‌روه‌ردگارا هیچ خوایه‌ک نیه جگه له تۆ، پاکی و بێگه‌ردی هه‌ر بۆ تۆیه‌، به‌ڕاستی من له سته‌مکاران بووم (کاتێک به بێ فه‌رمانی تۆ قه‌ومه‌که‌م به‌جێهێشت).

wadhā l-nūni idh dhahaba mughāḍiban faẓanna an lan naqdira ʿalayhi fanādā fī l-ẓulumāti an lā ilāha illā anta sub'ḥānaka innī kuntu mina l-ẓālimīna

Word by word

  • وَذَا wadhā And Dhun-Nun
  • ٱلنُّونِ l-nūni And Dhun-Nun
  • إِذ idh when
  • ذَّهَبَ dhahaba he went
  • مُغَـٰضِبًۭا mughāḍiban (while) angry
  • فَظَنَّ faẓanna and thought
  • أَن an that
  • لَّن lan never
  • نَّقْدِرَ naqdira We would decree
  • عَلَيْهِ ʿalayhi upon him
  • فَنَادَىٰ fanādā Then he called
  • فِى fī in
  • ٱلظُّلُمَـٰتِ l-ẓulumāti the darkness(es)
  • أَن an that
  • لَّآ lā (There is) no
  • إِلَـٰهَ ilāha god
  • إِلَّآ illā except
  • أَنتَ anta You
  • سُبْحَـٰنَكَ sub'ḥānaka Glory be to You
  • إِنِّى innī Indeed, [I]
  • كُنتُ kuntu I am
  • مِنَ mina of
  • ٱلظَّـٰلِمِينَ l-ẓālimīna the wrongdoers
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
یونس پێغەمبەر صلى الله علیه وسلم لە قەومەكەى توڕە بوو [ وَذَا النُّونِ ] وە خوای گەورە یونس پێغەمبەرى صلى الله علیه وسلم بۆ لای خەڵكی نەینەوا نارد لە زەوى موسڵ، ئەمیش بانگەوازى كردن بەڵام وەڵامیان نەدایەوە [ إِذْ ذَهَبَ مُغَاضِبًا ] كاتێك كە لە قەومەكەی تووڕەبوو بەجێی هێشتن، وە هەڕەشەى لێ كردن پاش سێ رۆژى تر خواى گەورە سزاتان دەدات، ئەوانیش دواتر دڵنیا بوون راست دەكات دەرچوون بۆ بیابان و ئیمانیان هێناو لە خوا پاڕانەوە خوایش سزاى نەدان [ فَظَنَّ أَنْ لَنْ نَقْدِرَ عَلَيْهِ ] وە یونس صلى الله علیه وسلم گومانی وابوو كە سزای نادەین، یان لە ناو سكى نەهەنگەكە جێگاى تەسك ناكەین [ فَنَادَى فِي الظُّلُمَاتِ ] دوای ئەوەی كە سوارى كەشتییەك بوو ترسان لەوەى نقوم بێت، سێ جار تیرو پشكیان كرد یەكێكیان زیاد بوو فڕێى بدەنە ناو دەریاوە هەر سێ جارەكە یونس صلى الله علیه وسلم دەرچوو، بۆیە خۆى هەڵدایە ناو دەریاكەوەو نەهەنگێك قوتى دا ئەمیش لەناو تاریكی دەریاو تاریكی شەو و تاریكی سكی نەهەنگەكەدا لە خوای گەورە پاڕایەوە [ أَنْ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنْتَ ] ئەی پەروەردگار هیچ پەرستراوێك بەحەق نییە شایەنی پەرستن بێ جگە لە زاتی پیرۆزی تۆ تاك و تەنهاو بێ شەریكی [ سُبْحَانَكَ إِنِّي كُنْتُ مِنَ الظَّالِمِينَ (٨٧) ] پاك و مونەززەهی بۆ تۆ بەڕاستی من لە ستەمكاران بووم و ستەمم كرد كاتێك كە قەومەكەی خۆمم بەجێ هێشت لێم خۆشبە .