Skip to content
Read the Holy Quran in 49 languages with translation and recitation  Start reading →
Islam Word Quran & Seerah

Surah 12 Yusuf — Ayah 51

سُورَةُ يُوسُفَ · Meccan · Burhan Muhammad-Amin

51

قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَٰوَدتُّنَّ يُوسُفَ عَن نَّفْسِهِۦ ۚ قُلْنَ حَٰشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِن سُوٓءٍۢ ۚ قَالَتِ ٱمْرَأَتُ ٱلْعَزِيزِ ٱلْـَٰٔنَ حَصْحَصَ ٱلْحَقُّ أَنَا۠ رَٰوَدتُّهُۥ عَن نَّفْسِهِۦ وَإِنَّهُۥ لَمِنَ ٱلصَّٰدِقِينَ

(پاشا ئه‌و ئافره‌تانه‌ی هه‌موو کۆکرده‌وه‌) پێی وتن: ئه‌وکاره گرنگه‌تان چی بوو کاتێك که‌وا ئێوه ویستتان یوسف له خشته به‌رن (ئایا ئه‌و هیچ تاوانێکی هه‌بوو؟) هه‌موو وتیان: په‌نا به‌خوا (ئێمه بوختانی بۆ بکه‌ین) ئێمه هیچ جۆره هه‌ڵه‌و ناشرینیه‌کمان لێ نه‌دیووه و نه‌زانیووه‌، (ژنه‌که‌ی عه‌زیزی میسر) وتی: ئا ئێسته ئیتر ڕاستی ڕوون و ئاشکرابوو (دان به‌ڕاستیدا ده‌نێم)، خه‌تای من بوو ده‌مویست له خشته‌ی به‌رم و به‌ڕاستی یوسف یه‌کێکه له ڕاستگۆیان.

qāla mā khaṭbukunna idh rāwadttunna yūsufa ʿan nafsihi qul'na ḥāsha lillahi mā ʿalim'nā ʿalayhi min sūin qālati im'ra-atu l-ʿazīzi l-āna ḥaṣḥaṣa l-ḥaqu anā rāwadttuhu ʿan nafsihi wa-innahu lamina l-ṣādiqīna

Word by word

  • قَالَ qāla He said
  • مَا mā What
  • خَطْبُكُنَّ khaṭbukunna (was) your affair
  • إِذْ idh when
  • رَٰوَدتُّنَّ rāwadttunna you sought to seduce
  • يُوسُفَ yūsufa Yusuf
  • عَن ʿan from
  • نَّفْسِهِۦ ۚ nafsihi himself
  • قُلْنَ qul'na They said
  • حَـٰشَ ḥāsha Allah forbid
  • لِلَّهِ lillahi Allah forbid
  • مَا mā Not
  • عَلِمْنَا ʿalim'nā we know
  • عَلَيْهِ ʿalayhi about him
  • مِن min any
  • سُوٓءٍۢ ۚ sūin evil
  • قَالَتِ qālati Said
  • ٱمْرَأَتُ im'ra-atu (the) wife
  • ٱلْعَزِيزِ l-ʿazīzi (of) Aziz
  • ٱلْـَٔـٰنَ l-āna Now
  • حَصْحَصَ ḥaṣḥaṣa (is) manifest
  • ٱلْحَقُّ l-ḥaqu the truth
  • أَنَا۠ anā I
  • رَٰوَدتُّهُۥ rāwadttuhu sought to seduce him
  • عَن ʿan from
  • نَّفْسِهِۦ nafsihi himself
  • وَإِنَّهُۥ wa-innahu and indeed, he
  • لَمِنَ lamina (is) surely of
  • ٱلصَّـٰدِقِينَ l-ṣādiqīna the truthful
Tafsir · Rebar Kurdish Tafsir
{شایەتی دانی سێیەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم -} [ قَالَ مَا خَطْبُكُنَّ إِذْ رَاوَدْتُنَّ يُوسُفَ عَنْ نَفْسِهِ ] پاشا هه‌موو ئافره‌ته‌كانی كۆكرده‌وه‌و پێى وتن (مه‌به‌ستى خێزانه‌كه‌ى عه‌زیزى میصر بوو) ڕووداو و به‌سه‌رهاتی ئێوه‌ چی بوو كاتێك كه‌ داواتان له‌ یوسف كرد كه‌ خراپه‌تان له‌گه‌ڵدا بكات [ قُلْنَ حَاشَ لِلَّهِ مَا عَلِمْنَا عَلَيْهِ مِنْ سُوءٍ ] وتیان: پاك و مونه‌ززه‌هی بۆ خوای گه‌وره‌ هیچ خراپه‌یه‌كمان له‌ یوسف - صلی الله علیه وسلم - نه‌بینیوه‌ (ئه‌میش شایه‌تیدانى ئافره‌ته‌كانه‌ له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - ) {شایەتی دانی چوارەم بە پاكێتی یوسف پێغەمبەر - صلی الله علیه وسلم - } [ قَالَتِ امْرَأَتُ الْعَزِيزِ الْآنَ حَصْحَصَ الْحَقُّ أَنَا رَاوَدْتُهُ عَنْ نَفْسِهِ ] خێزانه‌كه‌ی عه‌زیز وتی: ئێستا حه‌ق ده‌ركه‌وت و ئاشكرا بوو من بووم كه‌ داوام لێكرد كاری خراپه‌م له‌گه‌ڵدا بكات [ وَإِنَّهُ لَمِنَ الصَّادِقِينَ (٥١) ] وه‌ یوسف له‌ ڕاستگۆیانه‌ له‌و قسانه‌ی كه‌ كردوویه‌تی (ئه‌میش شایه‌تیدانى خێزانی عه‌زیزه‌ له‌سه‌ر پاكێتى یوسف - صلی الله علیه وسلم - ).